ئێران به په‌له داوا ده‌كات توركیا ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر سوریا رابگرێت
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوا لە تورکیا دەکات بە پەلە ئۆپراسیۆنە سەربازیەکەی بۆ سەر سوریا رابگرێت و هێزەکانی لە خاکی سوریا بکشێنێتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، تیایدا هاتووه: داوا له توركیا ده‌كات به په‌له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی بۆ سه‌ر باكووری سوریا رابگرێت و هێزه‌كه‌ی بكشێنێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: له‌گه‌ڵ هه‌ستكردنمان به مه‌ترسی ئه‌منی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا، داوا له‌و وڵاته ده‌كه‌ین به په‌له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی بۆ سه‌ر سوریا رابگرێت و سه‌رجه‌م هێزه‌كه‌ی بكیشێنێته‌وه.
ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه، ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كه‌ی توركیا هاوكار نابێت بۆ دابینكردنی ئارامی بۆ ناوچه‌كه، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندنێكی زۆر گیانی و مادی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان.
ده‌شڵێت: "ئێمه هه‌ست به نا ئارامی ده‌كه‌ین له‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌ی توركیا له خاكی سوریا، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجامی ده‌دات ده‌بێته هۆی كاره‌ساتی مرۆیی".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاندووه، تاران له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ توركیا و سوریا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌و له‌و رووه‌وه ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كه.
دووپاتیشیده‌كاته‌وه، كه لابردنی ئاڵۆزییه‌كانی سنووری نێوان توركیا‌و سوریا ته‌نها به گفتوگۆ و رێزگرتنی نێوان هه‌ردوو وڵاتی توركیا‌و سوریا ده‌بێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا هێزەکانی خۆی لەسەر سنوری سوریا- تورکیا
کشاندەوە، لە دوێنێ ئێوارەوە هێرشی تورکیا دەستی پێکردووە، هەرچەندە روون
نییە ژمارەی کوژراوان چەندن، بەڵام بەپێی راگەیەندراوەکانی هەسەدە لانی
کەم سێ شەڕڤان و دەیان هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون، هاوکات پێنج سەربازی
تورکیا کوژراون و چوار تانکیان تێکشکاوە.
PM:12:32:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 17648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت