رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی دوكان سلێمانی قوربانی لێكه‌وته‌وه
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه له‌سه‌ر رێگه‌ی دوكان _ سلێمانی كه‌له نێوان بارهه‌ڵگرێك و نیسان پیكابێك روویدا، دوو كه‌س برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دوكان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له سه‌ر رێگای دوكان سلێمانی نزیك گوندی كانی خان كاتژمێر 9:30 خوله‌كی بەیانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، پێكدادانێك لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیكاب نیسان و بار ھەڵگرێك روویدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند: به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه دوو بریندار ھەیەو رەوانەی نەخۆشخانەی شەھید غەریب ھەڵەدنی كراون لە دوكان و زیانی مادیش بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوتووە.
هــ. ر
AM:10:38:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت