بەوێنە... لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا


وێستگە نیوز -

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، شۆفێرێکی تاکسی لەکاتی حەوانەوە لەقەراغی یەکێک لە شەقامەکانی هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی دەبڵ پیکاب خۆی پێدا کێشاوە و گیانی لەدەستداوە.

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی روونکردووەتەوە، رووداوەکە سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە یەکێک لە شەقامەکانی هەولێر روویداوە.

وتیشی، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت، شۆفێری تۆیۆتا پیکابەکە بەهۆی نوستنەوە کۆنترۆڵی لەدەستدابێ و خۆی بە شۆفێری تاکسیەکەدا کێشابێت، کە لەو کاتەدا لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزیوە و لە قەراغی شەقامەکە وەستاوە.

هەروەها لە ئەنجامی ئەو رووداوەکە یەکێک لە سەرنشینەکانی تۆیۆتاکەش برینداربووە.


PM:05:51:16/11/2017












ئه‌م بابه‌ته 11338 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو