مه‌حمود عوسمان له باره‌ی جه‌نگی نۆرماندی وه‌ڵامی تره‌مپی دایه‌وه
مەحمود عوسمان و دۆناڵد ترەمپ
وێستگه نیوز ـ
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گلەیی ئەوە لە کورد دەکات کە لە جەنگی دووەمی جیهانی و هەروەها شەڕی نۆرماندی هاوکاری ئەمریکایان نەکردووە، سیاسه‌تمه‌دارێكی كوردیش ره‌تیده‌كاته‌وه كه ئه‌و شه‌ڕه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كورده‌وه هه‌بووبێت، ده‌شڵێت: "له‌ناو ئه‌مریكاش هیچ كه‌سێك پشتگیری له‌و سیاسه‌ته‌ی تره‌مپ ناكات".
پاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتەیەکیدا لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و پرسی کورد لە ناوچەکە رایگەیاند، کورد لە پێناو خاکی خۆیان شەڕدەکەن.
سەرۆکی ئەمریکا گلەیی لە کورد دەکات لەوەی یارمەتی ئەمریکای نەداوە لە جەنگی دووەمی جیهانی و رایگەیاند "ئەوان لە جەنگی دووەمی جیهاندا هاوکاری ئێمەیان نەکردووە، ئەوان لە نۆرماندی هاوکاری ئێمەیان نەکردووە، بەڵام ئێمە لە رووی پێدانی چەک و پارەوە هاوکاریمان کردوون و سەرباری هەموو ئەمانەش ئێمە هێشتا کوردمان بە دڵە".
لای خۆیه‌وه د. مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دارو په‌رله‌مانتاری پێشووتری عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "شه‌ڕی نۆرماندی له باكوری فه‌ره‌نسا بووه له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، كورد له كوێی ئه‌و شه‌ڕه‌دا بووه، نه ده‌وڵه‌تی هه‌بووه و نه خاوه‌نی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ بووه، زۆر ناڕێكه قسه‌كانی نازانرێت گه‌لی ئه‌مریكا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك به سه‌رۆكی خۆیان هه‌ڵیان بژاردووه، له شه‌و تا به‌یانی ده‌یان جۆر قسه ده‌گۆڕێت".
له باره‌ی دۆخی رۆژئاوای كوردستانه‌وه مه‌حمود عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "پێشبینی ئه‌م دۆخه‌م كردووه، پێش دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به سه‌ركرده‌كانی په‌یه‌ده‌م وتووه ئاگاتان له خۆتان بێت، پش به ئه‌مریكا مه‌به‌ستن به ته‌نها جێتان ده‌هێڵێت، به‌تایبه‌ت ئه‌مریكای تره‌مپ هیچ جێگه‌ی متمانه نییه".
وتیشی: "پێم وتن شه‌ڕی ره‌قه‌و درێرزور مه‌كه‌ن و ناوچه كوردییه‌كانی خۆتان رزگار بكه‌ن و به‌لای هیچ ناوچه‌یه‌كی تردا مه‌ڕۆن، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه‌یان نه‌كرد و ئه‌و شه‌ڕانه‌یان كرد و له دواجاریشدا ئه‌مریكا ئاوا پاداشتی دانه‌وه".
له باره‌ی ناڕه‌زاییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌ی دۆخی باكووری سوریا، مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی توركیا ده‌ستیپێكردووه هیچ وڵاتێك پشتیوانی لێناكات، توركیا له‌م شه‌ڕه‌دا به‌ته‌نیایه، وڵاتانی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت له‌ناو ئه‌مریكاش جگه له تره‌مپ كه‌س پشتیوانی له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی توركیا ناكات، بۆیه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كارێكی باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر بڕیار ده‌ربكات".
کاردانەوەکانی ترەمپ لەسەر ئۆپەراسیۆنی تورکیا بەتەنها ئەو گلەییەی نەبوو، شەوی رابردوو بۆ جاری سێیەم هەڕەشەی تووندی لە سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و رایگەیاند، "ئەگەر ئەردۆغان لەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە باکووری سووریا ئەنجامی دەدات لە سنووری خۆی دەربچێت، لە سزاسەپاندن خراپتری بەسەردێنم".
ترەمپ رای وایە، خراپترین هەڵە کە ئەمریکا ئەنجامیداوە، رۆیشتنیان بوو بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێستاش کە دەکشێنەوە لە سووریا، ئەمە بڕیارێکی کەمپەینی هەڵبژاردنە جێبەجێی دەکات و دەڵێت، ئەوان کاری پۆلیسیان لەوێ ئەنجامدەدا، ئێستا دەیانەوێت عیراق و سووریا و وڵاتانی دیکە ئەو کارە ئەنجامبدەن.
جه‌نگی نۆرماندی زنجیره‌یه‌ك شه‌ڕ بوو كه‌له ساڵی 1944 له نێوان ئه‌ڵمانیای نازی و هاوپه‌یمانان كه ئه‌مریكاو به‌ریتانیا پێكهاتبوون كه به‌شێك بوو له كێشمه كێشێكی گه‌وره‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، هێزی ئه‌مریكی و به‌ریتانی له كه‌ناراوه‌كانی نۆرماندی كه ده‌كه‌وێته باكووری فه‌ره‌نساوه بڵاوه پێكرا.
له‌و جه‌نگه‌دا شه‌ش هه‌زار و 900 كه‌شتی جه‌نگی به‌شداربوون، كه چوار هه‌زار و 100 به‌له‌می جه‌نگی بڵاوه‌پێكرا، هه‌روه‌ك 12 هه‌زار فڕۆكه‌ی جه‌نگی و یه‌ك ملیۆن سه‌رباز كه به په‌ڕه‌شوت بڵاوه‌یان پێكرا به‌شداربوون.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش له لایه‌ن جه‌نڕاڵێكی ئه‌مریكییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا كه ناوی ئایزۆن هاور بوو، له كه‌ناری نۆرماندییه‌وه جه‌نگه‌كه ده‌ستیپێكرد به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا.
هــ. ر
AM:10:10:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 26792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت