توركیا ناوه‌ندی شاری كۆبانێ تۆپباران ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی لە رۆژئاوای کوردستان، سوپای تورکیا ناوەندی شاری کۆبانێ تۆپباران دەکات.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، سوپای توركیا ده‌ستی به تۆپبارانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده كرد و ناوه‌ندی شاری كۆبانێش له‌و تۆپبارانه به‌رده‌رنه‌بووه، به‌ڵام تۆپبارانه‌كه زیانی گیانی به دواوه نه‌بوو.
هێرشی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات به‌رده‌وامه و دوێنێ هێرشێكی سوپای توركیا بۆ سه‌ر گرێسپی تێكشكێندرا.
كاتژمێر چواری ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، هێرشی ئاسمانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكووری سوریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌ستیپێكرد و له به‌رامبه‌ردا شه‌ڕڤانانی كورد دووپاتیده‌كه‌نه‌وه به‌رگری له ئیراده و خاك و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و رێگه ناده‌ن بكه‌وێته ده‌ست سوپای توركیا و میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی.
AM:09:08:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت