سەربازێکی ئەمریکی لە باکوری سوریا: وا لەبەرچاومان دڕندەیی روودەدات


وێستگه‌ نیوز ـ

سه‌ربازێكی هێزی تایبه‌تی ئه‌مریكا له‌ باكوری سوریا نیگه‌رانی خۆی له‌ دۆخی رۆژئاوای فورات و هێرشی توركیا ده‌ربڕیوه‌و رایگه‌یاندووه‌، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ ژیانیدا هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زاری ده‌كات.


ئەو سەربازە کە قسەی بۆ فۆکس نیوز کردووە، ئەوەشی راگەیاندووە، کە ئەوان رێککەوتنەکانی سەر سنوریان بینیوە و هیچ خاڵێکی تیادا نەبووە کە هەڕەشە بێت بۆ سەر ئاساییشی تورکیا.

هاوکات ئاماژە بەوەش دەدات: "بە شەرمەزارکەرترین رۆژی ژیانما تێدەپەڕم".

وتیشی: "من نازانم دڕەندەیی چییە، بەڵام دەزانم وا روو دەدات".

دۆناڵد ترامپ، رۆژی یەکشەممەی رابردوو بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە باکوری سوریای دا. ئەوەش لەلایەن چاودێرانەوە، وەکو "هەڵکردنی گڵۆپی سەوز" لێکدرایەوە بۆ تورکیا تا بێتە ناو خاکی سوریاوە.  

لە دوێنێ ئێوارەوە کە هێرشەکەی تورکیا دەستی پێکردووە تا ئێستا، لانی کەم حه‌وت هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.


AM:08:35:10/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 12908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو