دۆناڵد ترەمپ: ئەمەریكا پاڵپشتی لە هێرشەكەی توركیا ناكات



وێستگە نیوز-
سەرۆكی ئەمەریكا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی پاڵپشتی هێرشەكانی توركیا بۆ رۆژهەڵاتی فورات ناكات.

دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەبارەی هێرشەكانی توركیاوە جەخت لەوە دەكاتەوە، توركیای ئەندامی ناتۆ سوریای داگیر كرد و ئەوەش دەخاتەڕوو، بۆ توركیایان رونكردۆتەوە ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە بیرۆكەیەكی خراپە.

دەشڵێت"توركیا پابەند بوونی خۆی بۆ پاراستنی پێكهاتە ئاینییەكان دووپات كردۆتەوە".

ئەو لێدوانەی سەرۆكی ئەمەریكا لەكاتێكدایە، پێشتر ڕایگەیاندبوو كە 50 سەربازیان لە خاكی سوریا كشاندۆنەوە.


PM:08:23:09/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 4224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو