وه‌زاره‌تی دارایی: سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌شی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارايی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت.
له رۆژی دووشه‌ممه 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ ده‌ستیپێكرد و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكان وه‌ریانگرت، هاوكات دوێنێ سێشه‌ممه مووچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شكرا.
PM:01:51:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 26516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت