له لووتكه‌ی چیای ئاگری زستانه و له قه‌دپاڵه‌كانیشی پاییز
لوتکەی چیای ئاگری.. فۆتۆ: ئەنادۆڵ
وێستگه نیوز ـ
پاركی نیشتمانی ئاگری به هۆی جیاوازی كه‌شوهه‌واكه‌ی كه په‌یوه‌ندی به زەوی ئه‌وێوە له ئاستی رووی ده‌ریاوه هه‌یه له یه‌ك كاتدا ئامێزی بۆ پاییز و زستان كردوەته‌وه.
رووبه‌ری ئه‌و پاركه نیشتمانییه كه له سنووری ئێران، ئه‌رمینیا و هه‌رێمی ناخچه‌وانی سه‌ربه ئازه‌ربایجان نزیكه، 88 هه‌زار و 104 هێكتاره، چه‌ندین جۆر گیانله‌به‌ر و باڵنده و رووه‌كی جیاوازی لێیه و چیای ئاگری-ش له‌خۆده‌گرێت كه پێنج هه‌زار و 137 مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه و به‌زرترین لووتكه چیایه له توركیا.
له كاتێكدا لووتكه‌ی چیاكه به‌فر دایپۆشیووه تا له قه‌دپاڵه‌كانییه‌وه بێیته خواره‌وه سروشتی دڵڕفێنی پاییز جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش سه‌رنجی گه‌شتیارانی بیانی و ناوخۆیی هێنده‌ی دیكه بۆ خۆی راكێشاوه.
مه‌ته توركئۆغڵو، به‌ڕێوه‌به‌ری پاركه نیشتمانییه‌كان و پاراستنی سروشتی ئیدر، به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند: كه له 2004 ه‌وه ناوچه‌كه كراوه‌ته پاركی نیشتمانی و له‌سه‌دا 70ی پاركه‌كه ده‌كه‌وێته سنووری كارگێڕی پارێزگای ئیدر.
مەتە توركئۆغڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ئه‌و شوێنانه‌ی له پاركه‌كه زۆر له ئاستی ده‌ریا به‌زرتر نین كه‌شوهه‌وایان وه‌ك کەشوهەوای ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌ك وتیشی: "لێره به جیاوازی به‌رزی هه‌ر كه له 850 مه‌تر به‌رزی له ئاستی ده‌ریاوه به‌ره‌و پێنج هه‌زار و 137 مه‌تر به‌رزی له ئاستی ده‌ریاوه ده‌چی كه‌شوهه‌وا ده‌گۆڕێت و به‌پێی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش جۆرێتی گیانله‌به‌ر و گژوگیاش له گۆڕاندایه. له ئه‌نجامی كاره‌كانماندا له 2008ه‌وه تا 2015 نزیكه‌ی 385 جۆر زینده‌وه‌رمان له‌و پاركه ده‌ستنیشان كرد كه 52 دانه‌یان تایبه‌تن به ئێره. ئێره ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به فره‌یی باڵنده و گیانله‌به‌ره بێبڕبڕه و بڕبڕه‌داره‌كان".
ناوبراو تیشكیشی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر كه‌سێك هاتبێته پاركه‌كه سه‌ری سوڕماوه و به‌و ئاواته‌وه بووه جارێكی دیكه سه‌ردانی بكاته‌وه.
هــ. ر
PM:02:52:04/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت