شاندی حكومه‌تی عیراق لە چین به‌ موعجیزه‌ له‌ مه‌رگ رزگاریان بووه‌

‌شاندەکەی عیراق لە چین

وێستگه‌ نیوز ـ
شاندی حکومەتی عیراق لە چین لە کاتی تێپەڕبوونیان بە پردێکدا رووبەڕووی زریان بوونەتەوە ئەوەش مەترسی لەسەر شاندەکە دروستکردووە، بەڵام دواتر شاندەکە بەشێوەیەکی "موعجیزە" و بەبێ زیان لە شوێنەکە دەرچوون.


سەرچاوەیەکی سیاسی عیراقی رایگەیاندووە، شاندی حکومەتی عیراق بەمەبەستی گەشتکردن سەردانی ژمارەیەک ناوچەی گەشتیارییان لە وڵاتی چین کردووە، بەڵام لە کاتی تێپەڕبوونیان بە پردی هایون رووبەڕووی "زریانێکی بەهێز" بوونەتەوە، ئەوەش مەترسی لەسەر شاندەکە دروستکردووە.

پردی هایوان لە وڵاتی چین درێژیەکەی 42 کیلۆمەترە لە بەشێکی وەرزەکاندا بەهۆی بەهێزی باو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەوە، مەترسی لەسەر ئەو کەسانە دروستدەکات کە ئەو پردە بەکار دەهێنن، لەو کاتانەشدا حکومەتی چین هۆشدار دەداتە هاوڵاتیان ئەو رێگایە بەکارنەهێنن.

سەرچاوەکە بۆ ئێن ئاڕ تی عه‌ره‌بی، باسی لەوەشکردووه‌، بەهێزی زریانەکە بەجۆرێک بووە کە ئەگەر بەربەستەکانی پردەکە نەبووایە، ژیانی ئەندامی شاندەکە دەکەوتە مەترسییەوە، چونکە زریانەکە لە توانایدابووە ئۆتۆمبێلەکان بخاتە ناو ئاوەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر دەسەڵاتدارانی چین شاندی حکومەتی عیراقیان لە مەترسی بەکارهێنانی پردەکە لەم کاتەدا ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام شاندەکەی عێیاق گوێیان بە هۆشدارییەکە نەداوە.

هەروەها محەمەد حەکیم، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق سەبارەت بە رووداوەکە رایگەیاندووە، "لە کاتی تیپەڕبوونی شاندی عیراق بەسەر پردەکەدا زریانێکی بەهێز هەبووە، ئەوەش شتێکی ئاساییە چونکە خێرایی با لەو کاتەدا 30 کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا".

وتیشی: "دەسەڵاتدارانی چین لە کاتی تێپەڕبوونی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی شاندی عیراقیشدا پردەکەیان بە کراوەیی هێشتووەتەوە، کاروانەکەش 56 بەرپرسی تێدابووە، لەبەر ئەوە هەموویان ئەگەری ئەوەیان هەبووە رووبەڕووی مەترسی ببنەوە".

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەش دەڵێت، "ئەوەی باس دەکرێت راست نیە و زیادەڕەووی زۆری تیاداکراوە".

لای خۆیەوە سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ وێبسایتی رووسیه‌لیه‌ومی راگه‌یاندووه‌، هه‌ندێك هه‌واڵه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ شاندی باڵای عیراق له‌ چین به‌ سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، "دووچاری رووداوی مه‌ترسیدار بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه‌ و شتێكی وا نه‌بووه‌ جێگه‌ی سه‌رنج بێت".

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌، له‌ كاتی رۆیشتنی كاروانی شانده‌كه‌ به‌سه‌ر پردی هایوان، با و باران ده‌ستیپێكردووه‌، ئه‌وه‌ش بۆ كه‌شوهه‌وای چین ئاساییه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ شانده‌كه‌ تووشی مه‌ترسی نه‌بووه‌".

رۆژی 18ی ئەم مانگە شاندێکی باڵای عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی و بە بەشداریی 10 وەزیر و 16 پارێزگار کە لە ناویاندا پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستانیش هەن، بە مەبەستی واژۆکردنی ژمارەیەک رێککەوتننامەی بازرگانی سه‌ردانی وڵاتی چینیان کرد.

هــ. ر


AM:09:33:22/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 8400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو