هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق ئێرانییه‌كی مه‌ترسیدار ده‌ستگیر ده‌كه‌ن
ئێرانییە دەستگیرکراوەکە
وێستگه نیوزـ
هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای به‌سره، كه‌سێكی به ره‌گه‌ز ئێرانیان ده‌ستگیركرد كه بازرگانیی به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كردوه.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای به‌سه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: كه‌سه ئێرانییه‌كه مادده‌ی هۆشبه‌ری به قاچاغ هێناوه‌ته پارێزگاكه و بازارگه‌رمیی بۆ كردووه، به‌پێی ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی هه‌واڵگریی وردیش ده‌ستگیركراوه.
ئاشكراشیكرد كه له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا له قه‌زای ئه‌بو خه‌سیب له باشوری پارێزگاكه، بڕی 230 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر و بڕه پاره‌یه‌كی بیانی و دوو ده‌مانچه و ته‌رازوویه‌كی ئه‌لیكترۆنیی پێ گیراوه.
ناوبه‌ناو هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق له ده‌روازه سنورییه‌كانی باشوری عیراق هاوڵاتیانی ئێران به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌مدواییه بڵاوبونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له عیراق په‌ره‌ی سه‌ندووه.
PM:11:48:21/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 6584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت