وەزیری ناوخۆ: رووداوی رێگری لە مەحمود سەنگاوی هیچ دەستێكی لەپشتەوە نەبووە

‌مەحمود سەنگاوی


وێستگە نیوز
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم، لەبارەی رێگریكردن لە مەحمود سەنگاوی رونكردنەوە دەدات و ئاماژە بەوە دەكات، هیچ دەستێك لەپشت ئەو ڕووداوەوە نەبووە.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم لەمیانی لی َدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی رێگری لە مەحمود سەنگاوی و تەقەكردنەكان لە هەریەكە لەبارەگاكانی پارتی و یەكێتی ڕایگەیاند"رووداوی رێگری لە مەحمود سەنگاوی هیچ دەستێكی لەپشتەوە نەبووە و چارەسەردەكرێت، هەروەها لێكتێگەیشتنێكی باشمان لەگەڵ لایەنەكان هەیە".

وەزیری ناوخۆ جەختی لەوەش كردوە، هەر كەسێك بێڕێزی بەرامبەر بارەگاكان بكات كە پێچەوانەی سیاسەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، هەر كەس و لایەنێكی لەپشتبێت دەبێت بەپێی یاسا چارەسەر بكرێت و تاوانباران بدرێنە دادگا. 


PM:08:45:21/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 5140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت