مه‌لا به‌ختیار: لای من به‌دیلی یه‌كێتیی هه‌ر یه‌كێتییه
مه‌لا به‌ختیار
وێستگه نیوزـ
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرایكرد، سێ پرۆژه‌ی جیاواز بۆ به‌ستنی كۆنگره هه‌یه، وه‌ك خۆشی ده‌ختیكرده‌وه كه لای ئه‌و "به‌دیلی یه‌كێتیی هه‌ر یه‌كێتییه".
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2019، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌كادرانی یه‌كێتی له‌خه‌له‌كان كۆبوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه: سێ پرۆژه‌ی جیاواز بۆ به‌ستنی كۆنگره هه‌یه، ئاماژه‌شی بۆ بۆچوون‌و تێڕوانینه جیاوازه‌كانی خۆی كرد له‌باره‌ی به‌ستنی كۆنگره كرد‌و وتی: هیچ لارییه‌كم له‌بڕیاری كۆنگره نییه‌و كۆنگره‌ش هه‌ر كه‌سێكی هه‌ڵبژارد، یه‌كه‌مین كه‌س ده‌بم چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌م‌و گوڵی هه‌ڤاڵێتی پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی جه‌ختیكرده‌وه: لای من به‌دیلی یه‌كێتیی هه‌ر یه‌كێتییه.
مه‌لا به‌ختیار، له‌باره‌ی ئازادی پارچه‌كانی كوردستان و خه‌باتی چه‌كداریشه‌وه رایگه‌یاندووه: هه‌تا نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌گۆڕێت و ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردستانیان له‌ناودا دابه‌شكراوه، نه‌بن به‌ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی‌و مافی كورد نه‌سه‌لمێنن، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گرانه‌و ئاسان نییه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مه‌لا به‌خیتار رایگه‌یاندوه: "ئه‌گه‌رچی یه‌كێكم له‌وانه‌ی به‌رده‌وام خه‌بات بۆ ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه ده‌كه‌م، به‌ڵام ده‌شبێ بزانین خه‌بات جیاوازه‌و به‌دییهێنانیش جیاوازه."
PM:08:35:21/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت