دوو مانگە پێشمەرگەیەكی دێرینی یەكێتی بێ سەرو شوێنە

‌فەقێ‌ هۆشیار


وێستگە نیوز- زانكۆ سەردار
پێشمەرگەیەكی دێریمنی یەكێتی نیشتمانی، دوومانگ لەمەوپێش لەشاری دهۆك دیارنامێنێت و كەسیوكارەكەشی جەخت لەوە دەكەنەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان دەشتگیر ییان كردوە.

پەروین حەسەن شیلەخانی، خوشكی (فەقێ‌ هۆشیار شیلەخانی) لەبارە ی دەستگیر كردن و چارەنوسی براكەیەوە بە (وێستگە نیوزی) ڕاگەیاند"لەڕۆژی 26/ 7 /2019 فەقێ‌ هۆشیار لەگەڵ هاوسەفەرێكی بەناوی دڵشاد جەباری بە سەردان ئەچن بۆ دهۆك، لەوێش لەگەڵ چەنمد برادەرێكی بڕیارە یەكتر ببینین بۆیە كاتێك دەچێت بۆ بینینی برادەرەكانی و لەو كاتەوە بێ‌ چارەنوسی دیار نیە".

"لەوێ‌ هەواڵی پاركی بارزانی پرسیوە چونكە بینینی برادەرەكانی لەوێ‌ بووە، هەرچەندە ئیمە نازانین ئەو برادەرانەی كێن و وچی بوون، نزیكەی چواری پاشنیوەڕۆ چۆتە ئەوێ‌ و ئیتر هەردوو ژمارەكە مۆبایلەكەی كە كۆڕەك و ئاسیا بووە داخراوە، لەوكاتەوە ئێمە لەهەوڵ و گەڕانی بەردەوامداین بۆ ئاشكرا كردنی چارەنوسی، چوینەتە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی پەرلەمان و تەنانەت ئامۆزای كاك مەسعود بارزانی و كاك عارف تەیفور لە سلێمانی و زۆر شوێن چوین، بەڵام هەوڵەكان بێ‌ ئەنجام بوون"پەروین وای ووت".

بەوتەی خوشكەكەی فەقێ‌ هۆشیار (فازیڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دانی بەوەدا ناوە كە براكەیان لای ئەوان دەستبەسەر و بەسەرۆكی پەرلەمانی ووتوە لێكۆڵینەوە لەگەڵ فەقێ‌ هۆشیار دەكرێت.

دەشڵێت"فەقێ‌ هۆشیار كێشەی لەگەڵ هیچ كەسێكدا نەبووە، ئەو لەساڵی 1974ەوە پێشمەرگەی یەكێتی بووە، تەواوی ئەندامانی خێزانەكەمان كە هەشت كەسبووین لەسەر ئەو دەستگیر كراوین، برادەرانی پارتی دەیانەوێت بەزۆر تۆمەتی بۆ دروست بكەن و تەنانەت دەڵێن پەیوەندی بە پەكەكەوە هەیە لەكاتێكدا ئەوە دوورە لەڕاستییەوە".

چارەنوسی فەقێ‌ هۆشیار لای كەس و كارەكەی هێشتا دیار نیە و تەنانەت ئاماژە بەوەش دەكەن نازانن ماوە لەژیاندا یاخود نا، "یەكێتی هیچ هەڵوێستێكی نەبووە لەبەرامبەر ئاشكرا كردنی چارەنوسی فەقێ‌ هۆشیار لەكاتێكدا پارتی خۆی ئاشكرای كردوە كە لای ئەوان دەستگیر كراوە". 

بورهان حسن عبدولڕەحمان، ناسراوە بە (فەقێ وشیار شیلەخانی) لەتەمەنی 16 ساڵیەوە بووە بە پێشمەرگە لە مەفرەزە سەرەتایەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هەشت كەس لە ئەندامانی خێزانەكەی كە بریتین لە دایك و باوك و خوشكوب راكانی زیاتر ساڵێك و دوو مانگ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر كراون، فەقێ‌ هۆشیار ئەندامی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و یەكێكیش بووە لە دامەزرێنەرانی ئەو كۆمەڵەیە.


PM:04:43:20/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 19340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت