قایمقامیه‌تی سلێمانی هۆشداری ده‌داته‌ سه‌مونخانه‌و نانه‌واكان

‌هەندێکیان پابەندی بڕیارەکەی قایمقامیەتی سلێمانی نین

وێستگە نیوزـ
قایمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو نانەواخانە و سەمونخانانەی بە بڕیاری بەکارهێنانی زەرفی کاغەزەوە پابەند نەبن رێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.


گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا فەرمانێک لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەرچوو و هەموو نانەواخانە و سەمونخانەکانی پابەند کرد بە بەکارهێنانی زەرفی کاغەز، ئەم بڕیارە هەموو لایەک پابەند دەکات بە جێبەجێکردنیەوە.

وتیشی، "خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەکان رێنمایی پێویستیان پێدەدرێت و ئاگادار دەکرێنەوە و بەڵێننامەی پابەند بوونیان پێ پڕ دەکرێتەوە، ئەگەر پابەندی بەڵێننامەکەی خۆیان نەبوون رێکاری یاساییان لەگەڵ دەگیرێتە بەر".

گۆران قادر، ئاماژەی بەوەشکرد لە ئێستا کاری لیژنەکانی بەدواداچوونی قایمقامیەت بەردەوامە بۆ نەهێشتنی زەرف و عەلاگەی نایلۆن لە دەرەوەو ناوەوەی شاری سلێمانی و زۆربەیان پابەند کراون.

هــ. ر


PM:12:37:12/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 3108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو