بە 53 ساڵیش ههر جوانه
وێستگە نیوز-
سەلما حایک، ئەکتەری ناسراوی هۆلیود، ئەمڕۆ یادی لەدایکبوونی کردەوە، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی 53 ساڵە، بەڵام بەردەوام به جوانی و درەوشاوەیی دەردەکەوێت و سهرنجی ههواداران بۆ خۆی رادهكێشێت.
حایک ئەکتەر و بەرهەمهێنەری فیلمە و بە ئەکتەرە مەکسیکی-ئەمریکیەکە ناوی دەبرێت، 2 ی ئەیلولی 1966 لەدایک بووە، باوکی سەلما بازرگانێکی مەکسیکی بە رەچەڵەک لوبنانیە، دایکیشی مەکسیکیە و بە رەچەڵەک ئیسپانیە.
حایک بە روخسارە کلاسیکی و سەرنجڕاکێشەکەی ناسراوە و لە چەندین فیلمی سینەمای هۆلیوود رۆڵی سەرەکی بینیوە و کاری بەرهەمهێنانی بۆ چەند فیلمێکیش کردووە.
یەکەم دەرکەوتنی سەلما حایک لەناو سینەمای هۆلیود لە ساڵی 1995 بوو بە فیلمی From Dusk Till Dawn و یەکەم ئەکتەری مەکسیکیش بوو لەو ساڵەدا هاتە ناو هۆلیود.
PM:05:22:02/09/2019
ئهم بابهته 5940
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت