لە روداوێكی هاتوچۆدا ژنێك گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر- دهۆك، روداوێكی هاتوچۆ رویدا و به‌هۆه‌یه‌وه ژنێك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
دڵشاد محه‌مه‌د، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی هاتۆچۆی شێخان رایگه‌یاند: روداوه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی ئابی 2019 لەسەر ڕێگای گشتی هەولێر - دهۆک و لە نزیک چوارڕێیانی کۆمەڵگەی مەهەتێ لە سنوری شێخان لە نێوان چوار ئۆتۆمبێڵ رویداوه.
وتیشی بەو هۆیەوە ژنێك گیانی لەدەستداوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، هۆکاری ڕووداوەکە پابه‌ندنه‌بونی شۆفێران بووە بە ڕێنماییەکانی هاتۆچۆ.
بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی هاتۆچۆی شێخان بە رونیكردوه‌ته‌وه، روداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێڵ لە جۆری بیکاشۆ و پاسێکی گەشتیاری تورکیا و ئۆتۆمبێڵێکی بارهەڵگری بچووك بووە.
وتیشی یەکێک لەو سێ بریندارانە برینەکەی سەختە و بۆ نەخۆشخانەی دهۆک گواستراوته‌وه، تەرمی ژنه‌كه‌ش رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.
PM:07:50:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت