پۆلیسی راپه‌ڕین له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی باندێكی له‌شفرۆشی روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز ـ
لە قه‌ڵادزێ باندێك كە كاری لەشفرۆشیان دەكرد لەلایەن پۆلیسی راپه‌ڕینه‌وه ده‌ستگیركران لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێكردووە، وته‌بێژی پۆلیسیش روونكردنه‌وه ده‌دات.
رائید شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: لەسەر داوای سكاڵای هاوڵاتیان لە پشدەر لەسەر ماڵێك كە كاری لەشفرۆشی تیا ده‌كرا، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر چوونە ماڵەكە و باندەكەیان ده‌ستگیركرد.
وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماده نه‌بوو، ناو و ناسنامە و ژمارەی ئەو باندە ئاشكرا بكات، ئه‌مه‌ش به وته‌ی ناوبراو، بەهۆی ئەوەی كە ژمارەیەك كەسی تریش ماون كە ئەو كارە دەكەن، لە هەوڵدان كە ئەوانیش ده‌ستگیر بكه‌ن، "ئاشكراكرنی ئەو زانیاریانە زیان بە پلانەكانمان دەگەیەنێت"، رائید شۆڕش ئیسماعیل وای وت.
به‌پێی زانیارییه‌كان چیرۆكی ئەو باندە بەو جۆرەیە، كه‌له ماڵێكدا لەماڵێكدا كاری لەشفرۆشیان كردووە و لەلایەن چەند كەسێكی نزیك لە ماڵەكە سكاڵایان لەسەر تۆمار كراوە.
هــ. ر
AM:10:06:28/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 85560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت