سبه‌ینێ مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران و سبه‌ینێ مووچه‌ی سێ وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: كه سبه‌ینێ دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2019، مووچه‌ی سێ وه‌زاره‌تی تر دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ئابووری، سامانه سروشتییه‌كان و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌پێی بوونی پاره، وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له دابه‌شكردنی مووچه و بڕیاره تا 23ی ئه‌م مانگه كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازار بێت.
PM:08:00:16/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 27156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت