بۆ یەکەمجار مەلا عەلی کەڵەک ڤیدیۆی "جنۆکە" بڵاودەکاتەوە
مەلا عەلی کەڵەک
وێستگه نیوز ـ
بۆ یه‌كه‌مجار مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك، ڤیدیۆی "جنۆكه" بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و نه‌عل و پێڵاوانه‌ی له مزگه‌وت ده‌دزرێن جنۆكه ده‌یان بات.
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك، له ڤیدیۆیه‌كدا كه‌له فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "سه‌یركه‌ن جنۆكه چۆن یاری به نه‌عله‌كانی مزگه‌وت ده‌كات".
مه‌لا عه‌لی ئه‌وه‌شی وتووه: "تكاتان لێده‌كه‌م ئه‌و نه‌عل و پێڵاوانه‌ی مزگه‌وت كه ده‌دزرئ زۆربه‌ی جنۆكه ئه‌یدزێت، قه‌ت مه‌ڵێن موسلمان دزه، موسڵمان پاكه".
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك هۆكاری بردنی نه‌علی له لایه‌ن "جنۆكه"ه‌وه روونكردنه‌وه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "ده‌زانن جنۆكه نه‌عل و پێڵاوی بۆچییه، ده‌یه‌وێت ئێوه به‌س شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن یه‌ك تربكوژن، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ (شه‌یتان دوژمنێكی ئاشكرای ئێوه‌یه ئاگاداری خۆتان بن".
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك، به‌شێك له زانایانی ئاینی ئه‌م جۆره ڤیدیۆییانه به دروستكراوی ناوبراو ده‌زانن و به‌هۆكارێكی ده‌بینن بۆ بازاڕ گه‌رمكردن و خه‌ڵاتاندنی خه‌ڵكی و ره‌واج په‌یداكردن.
PM:12:28:08/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 39364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت