چیرۆكی شه‌هیده بێكه‌سه‌كه ئاشكرابوو
چێرۆکی شەهیدە بێکەسەکە ئاشکرابوو
وێستگه نیوز ـ
ئه‌و وێنه‌یه‌ی ساڵانێكه به‌بێ ناسنامه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه و زۆرترین لێکدانەوەی بۆ دەکرێت و به شه‌هیده بێكه‌سه‌كه ناوزه‌ند ده‌كرا، ئێستا چیرۆكه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌بێت و ئه‌و سێ كه‌سه‌ش كه‌له پشت وێنه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌ون دوای ساڵانێك ئه‌وانیش شه‌هید ده‌بن.
شوانه بێكه‌س یان شوانه هه‌ولێری، نازناوی ئه‌و گه‌نجه بێكه‌سه‌یە كه‌له وێنه‌كه‌دا لاشه‌ی له‌سه‌ر به‌رده‌شۆره‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، چیرۆكی شوانه زۆر تراژیدییه، ئه‌و ته‌مه‌نی 12 ساڵان ده‌بێت كه دایكی كۆچی دوایی ده‌كات و باوكی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام ده‌داته‌وه، ئیتر چیرۆكی تراژیدی شوانه له ژێر سایه‌ی باوه‌ژندا ده‌ستپێده‌كات، باوەژنەکەی زۆر خراپ ده‌بێت له‌گه‌ڵی، زۆر جار شه‌وانه له كۆچ و كۆڵان و جادەكان رۆژ ده‌كاته‌وه.
باوكی شوانە له نانه‌واخانه ئیشی ده‌كرد، شوانه‌ی دەبرده لای خۆی و رۆژانه كاری پێده‌كرد و شه‌وانه‌ش هه‌ر له‌وێ ده‌خه‌وت و ده‌مایه‌وه.
شوانه و پێشمه‌رگایه‌تی
شوانه بۆ ده‌ربازبوون له‌و ژیانه كوله‌مه‌رگییه چه‌ند جارێك ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه بكات، به‌ڵام به‌هۆی بچووكی ته‌مه‌نی وه‌رناگیرێت، سه‌ره‌نجام له ته‌مه‌نی 16 ساڵی، لای شه‌هید خالیده‌ڕه‌ش كه فه‌رمانده‌ی كه‌رتی چواری شه‌هیدان- تیپی 12ی سۆران بوو، لە ساڵی 1987 ده‌بێته پێشمه‌رگه.
له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی و تا شه‌هیدبوونیشی كه تا ئێستا كه 31 ساڵی به‌سه‌ردا رۆیشتووه، شوانه هیچ كه‌سێكی نه‌هاتوەته سۆراغی، نه خوشك نه برا، نه دایك و نه خاڵ و مام و نه ئه‌وانی دی، شوانه بۆ هاورێكه‌ی باسكردبوو كه دایكی كۆچی دوایی كردووه، خوشكێكی هه‌یه زۆری خۆشده‌وێت، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆری پێچووه نه‌یدیوه و نازانێت چاره‌نووسی چییه، زۆر به‌سۆزه‌وه باسی ده‌كرد، به‌ڵام شوانه هه‌رگیز هه‌واڵێكی ئه‌و خوشكه‌ی چنگ نه‌كه‌وت و قه‌تیش نه‌یبینیه‌وه.
شوانه به‌چی دڵی خۆش بوو
ئه‌و رۆژه‌ی كه خالیده‌ڕه‌ش، فه‌رمانده‌ی كه‌رتی چوار له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له گوندی بنمێردی ناوچه‌ی ئاكۆیان (ئێستا ئه‌و گونده بوەته ناحیه) له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی گونده‌كه و خزمه‌كانی ئاماده‌بوون، رووی تێكردن و وتی: "له ئه‌مڕۆ به‌دواوه شوانه كوڕی منه‌و داواكارم لێتان هه‌مووتان به‌چاوی كوڕی من مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن"، ئه‌مه شوانه‌ی زۆر دڵخۆش کرد، ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی به‌ر له شه‌هیدبوونی خۆشترین ماوه‌ی ژیانی بوو.
چیرۆكی شه‌هید بوونی شوانه
هاورێیه‌كی شوانه ده‌یگێڕێته‌وه، مانگی 9ی ساڵی 1987 رژێمی به‌عس له چوارلاوه هێرشێكی فراوانی كرده سه‌ر ناوچه‌ی سماقوڵی كه باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی لێ‌بوو، "بۆ ئه‌وه‌ی فشاری دوژمن له‌سه‌ر سماقوڵی و ده‌ورووبه‌ری كه‌مبكرێته‌وه، به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی شه‌هید حه‌سه‌ن كوێستانی بڕیاری هێرشێكی گه‌وره درا بۆ پاككردنه‌وه‌ی دۆڵی خانه‌قا".
"هێرشه‌كه شه‌وی 7 له‌سه‌ر 8ی ته‌مموزی 1987 ده‌ستیپێكرد، شوانه و هاوڕێكانی دیاریكران بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی باره‌گای فه‌وجێكی جاش، ئه‌و ره‌بایه‌ی بۆ ئه‌وان دانرابوو كه بیگرن ده‌یڕوانی به سه‌ر گوندی (ره‌ژوكه‌ریان)و ده‌وروبه‌ری، گردێكی به‌رزه و له سه‌ره‌وه زۆر فراوانه، له‌به‌ر ئه‌وه شاره‌زاكه‌مان ئامانجه‌كه‌ی لێ تێكچوو، ماوه‌ی 20 مه‌ترێك مابوو بگه‌ین، به‌ر له سه‌عاتی سفر جاشه‌كان ده‌نگیانداین، دیاره خۆیان قایم كردبوو و لێیاندان، هه‌موو ناوچه‌كه به ئاگری چه‌كی گه‌وره‌و بچوك رووناك بوه‌وه و كارله‌كار ترازا".
شوانه‌و هاوڕێكانی دوای ئاگربارانێكی سه‌ختی ئاڕبیجی و بیكه‌یسی یه‌كه‌م هێرشیان كرده سه‌ر دوژمن، زۆر نزیك بونه‌وه، (جاشه‌كان) به‌رگرییه‌كی به‌هێزیانكرد، پێشمه‌رگه‌كان كشانه‌وه، بۆ جاری دووه‌م هێرشیانكرده‌وه و كه‌وتنه‌وه به‌ر ره‌تڵی نارنجۆكی دوژمن.
خالیده‌ڕه‌ش كه فه‌رمانده‌ی كه‌رتی چوار بوو له‌گه‌ڵ شوانه بێكه‌س به‌ره‌و پێش ده‌چن و ئازایانه هه‌ڵمه‌ت ده‌به‌ن به‌ڵام ئه‌وانیش بریندار ده‌بن، هه‌ر هێنده ده‌توانرێت رزگار بكرێن و به‌ره‌و گوندی دێگه‌ڵه به‌ڕێ ده‌كرێن، خالیده‌ڕه‌ش له رێگه‌دا و له ناو ده‌روازه‌ی گوندی ده‌رگه‌ڵه دواهه‌ناسه ده‌دات و شه‌هید ده‌بێت، ته‌رمه‌كه‌ی به‌ڕێ ده‌كرێت بۆ گونده‌كه‌ی، شوانه‌ش له‌گه‌ڵ هاورێكه‌ی ده‌گه‌یه‌ندرێته ماڵێكی گوندی ده‌رگه‌ڵه و له‌وێ كه‌سێك بەناوی دكتۆر یوسف ده‌كه‌وێته ته‌داویكردنیان.
"دكتۆر یوسف له بنه‌ڕه‌تدا مزه‌مید (په‌رستار) بوو، خوشكه‌زای شه‌هیدی سه‌ركرده ملازم سه‌ید كه‌ریم بوو، كادری كۆمه‌ڵه بوو، خزمه‌تی زۆری پێشمه‌رگه‌ی كردووه و فریای برینداره‌كان ده‌كه‌وت".
شوانه برینه‌كه‌ی سه‌خت ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی گوللـه‌یه‌ك به‌ر كه‌له‌كه‌ی راستی كه‌وتبوو و له چه‌پییه‌وه ده‌رچوو بوو، دكتۆر یوسف كه ته‌داوییه‌كه‌ی بۆ كردبوو نه‌یده‌زانی خوێن چوەته‌وه ناوسكی، تووشی (نزیف داخلی) بوو بوو.
شوانه، سه‌ره‌تا مه‌ترسی لێناكرێت، به‌وپێیه‌ی سه‌ره‌تا ته‌ندروستی باشبووه، به‌ڵام دواتر باری ته‌ندرووستیی خراپ بووه و به‌خێرایی به‌ره‌و خراپتربوون ده‌چێت، له سه‌ره‌مه‌رگدا رووی ده‌كاته هاوڕێكه‌ی كه ناوی سه‌رداره و چیرۆكی شوانه ئاشكرا ده‌كات، ده‌ڵێت: "كاك سه‌ردار توخوا ئه‌گه‌ر مردم له‌ته‌نیشت شه‌هید خالیده‌وه بمنێژن"، ئیتر چاوه‌كانی پڕ بوون له‌فرمێسك و دوای ئه‌و قسه‌یه، دوا هه‌ناسه‌ی هه‌ڵكێشا و شه‌هید بوو".
ناسنامه‌ی سێ پێشمه‌رگه‌كه‌ی پشتی شوانه
ته‌رمی شوانه ده‌برێته مزگه‌وتی گوندی سه‌ران و له‌وێ له‌سه‌ر تاشه به‌رده‌كه ده‌یشۆرن، ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌ون، له‌قۆڵێكی هه‌مان شه‌ڕدابوون و ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ دۆڵی ئاكۆیان، ئیتر چونه لای ته‌رمه‌كه‌ی شوانه‌وه، له‌و كاته‌یا "خوالێخۆشبوو سه‌عید حه‌مه‌زیاد ئه‌و وێنه‌یه‌ی گرت و بنەماڵەکەی تا ئەمڕۆ پاراستوویانە".
"به‌داخه‌وه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ش ساڵانی دواتر هه‌رسێكیان شه‌هیدبوون كه بریتین له (دانیشتووه‌كه شه‌هید مسته‌فا، ناوه‌ڕاست شه‌هید خاڵ حه‌مید، ئه‌وی تر شه‌هید شاهۆ)".
دەقی چیرۆکەکەی شوانە:
بیخوێنەرەوە دڵت ئەکات بەئاو...
چەند ساڵێک پێش ئێستا ئەم وێنەیەم دانا‌و ووتم ئاخۆ چیرۆکی پشت ئەم قارەمانە چی بێت راستیەکەی زۆر گەڕام و ئەم شەو لەواڵی کاکە ( Ariwan Siwaily) هاوڕێو برای ئازیزم دەستم کەوت، زۆر سەیرە سەرەتا کە وێنەکەم بینی هەستم بە خەمێکی ئێجگار قوڵ کرد لەم شەهیدەدا... کەپۆستم کرد نوسیشم نازانم ئەو حەزە شێتانەیە چی بوو لەناخی مندا کە دەم ویست بزانم چیرۆکی ئەم قارەمانە چیە... بەڵام بۆ چیرۆکی ئەوپاڵەوانانەی تر دەبێت چەندە چاوەڕێ بم...
چیرۆکێک ... ئه‌و وێنەیە‌ی نیگای چاو له بزوتن ده‌خات
شوانه بێكه‌س، ژیان و مه‌رگیشی هه‌ر تراژیدیا بوو
سۆراخی وێنه‌كه
ته‌رمی لاوێكی ته‌مه‌ن كه‌م له‌سه‌ر تاته شۆرێكه، به‌پێی خوێندنه‌وه‌ی دۆخی وێنه‌كه، بینه‌ر له‌وه تێده‌گات ئه‌مه ته‌رمی پێشمه‌رگه‌یه‌كی شه‌هیده.
دیمه‌نه‌كه غه‌مگین و تاسێنه‌ره، داخۆ ده‌بێت ئه‌و گه‌نجه خێر له‌خۆ نه‌دیوه كێ بێت وا به‌بێ نازی و دوور له كه‌سوكار، ته‌رمه سارد‌و سڕه‌كه‌ی كه‌وتووه.
ئه‌مه ئه‌و پرسیارانه‌بوو كه بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و وێنه‌یه‌م بینی و له‌لام درووستبوو، چونكه هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌وه نه‌نووسرابوو، دووه‌مجار و نازانم چه‌ندی دیكه‌ش به‌بێ زانیاری ئه‌و وێنه‌م ده‌بینی.
سۆراخم كرد هیچم چنگ نه‌كه‌وت، به‌ڵام رێكه‌وت كاری خۆیكرد، له فه‌یسبووك به‌ڕێز (دۆڵاكۆ رواندز) وێنه‌كه‌ی دانابوو چه‌ند زانیارییه‌كی كه‌م و گرنگیشی له‌باره‌وه بڵاوكردبۆوه، ئیدی هه‌ر له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌دره‌سی سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانم وه‌رگرت كه به‌ڕێز (سه‌ردار شه‌ڕكانی)یه و ئێستا له هه‌نده‌ران نیشته‌جێیه.
سه‌ردار شه‌ڕكانی، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و هاوڕێی منداڵی و پێشمه‌رگایه‌تی و كاتی شه‌هیدبوونی ئه‌و لاوه‌یه ته‌رمه‌كه‌ی له سه‌ر تاته شۆره‌كه راكشاوه، دوای گه‌یاندنی مه‌به‌سته‌كه‌م به به‌ڕێز شه‌ڕكانی، ئه‌ویش جوامێرانه هاته ده‌ست و له ئه‌نجامدا ئه‌م دیداره‌ی لێ به‌رهه‌م هات.
ناوه‌رۆك
ئه‌و ته‌رمه شه‌هید شوانه بێكه‌س یان شوانه هه‌ولێرییه، بێكه‌سبوو، ته‌مه‌نی 12 ساڵ ده‌بێت كه دایكی ده‌مرێت و باوكی ژنی دووه‌م ده‌هێنێته‌وه.
ئیدی شوانه ده‌ربه‌ده‌ر ده‌بێت و له ته‌مه‌نی 16 ساڵی ده‌بێته پێشمه‌رگه، له پێشمه‌رگایه‌تیش و له شه‌هیدبوونیشییه‌وه تا ئێستا كه 31 ساڵی ره‌به‌قه، هیچ كه‌سێكی نه‌هاتوەته سۆراغی، نه خوشك نه برا، نه دایك و نه خاڵ و مام و نه ئه‌وانی دی.
به‌ڵام خالیده ره‌شی فه‌رمانده، شوانه ده‌كات به كوڕی خۆی، شوانه‌ش باوكێكی میهره‌بانی بۆ په‌یدا ده‌بێت و ماڵێكی ده‌بێت تیایدا بسره‌وێت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه، هه‌ردووكیان پێكه‌وه له شه‌ڕێكی دژ به رژێمی به‌عس، شه‌هید ده‌بن، له ته‌نیشت یه‌كیشه‌وه، ئه‌سپه‌رده‌ی خاكی دایك ده‌كرێن.
كاك سه‌ردار تۆ پێشتر
شوانه هه‌ولێریت ده‌ناسی؟
له‌ساڵانی 1984 و 1985 هه‌ردووكمان ماڵمان له گه‌ڕه‌كی (سێتاقان)ی هه‌ولێر بوو، هاوڕێ و منداڵی یه‌ك گه‌ڕه‌ك بووین.
بۆچی پێیان ده‌وت بێكه‌س؟
شوانه ته‌مه‌نی 12ساڵ بوو كه دایكی كۆچی دواییكرد، باوكیشی ژنیهێنایه‌وه، ئه‌وه رێڕه‌وی ژیانی به‌ره‌و خراپتر گۆڕی، باوه‌ژن (زڕدایك)ه كه‌ی زۆر خراپبوو بۆی، به كوله‌مه‌رگی ژیانی ده‌برده سه‌ر، زۆرجار له كۆڵان و سه‌رجاده‌كان ده‌خه‌وت.
باوكی له نانه‌واخانه ئیشی ده‌كرد، شوانه‌ی برده لای خۆی و رۆژانه له فڕن كاری پێده‌كرد و شه‌وانه‌ش هه‌ر له‌وێ ده‌خه‌وت و ده‌مایه‌وه، بۆیه من له‌وكاته‌وه لێی دابڕام و ئاگام لێی نه‌ما.
چۆن و له‌كوێ یه‌كتان گرته‌وه؟
پێشمه‌رگه‌بووم له كه‌رتی چواری شه‌هیدان- تیپی 12ی سۆران، ئێواره‌یه‌كی ساڵی 1987 شه‌هید خالیده‌ڕه‌ش كه فه‌رمانده‌ی كه‌رته‌كه‌مان بوو، له باره‌گای تیپه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه باره‌گای كه‌رت، له دووره‌وه بینیم مێردمنداڵێكی له‌گه‌ڵدایه، كه‌نزیك بۆوه وتی: پێشمه‌رگه‌یه‌كی نوێم بۆ هێناون، منیش لێی چومه پێش و بینیم (شوانه)یه، خێرا باوه‌شمان له‌یه‌كتریدا و یه‌كمان ماچ كرد، كاك خالید وتی: دیاره یه‌كتریش ده‌ناسن، وتم: به‌ڵێ هاوڕێی گه‌ڕه‌كین.
شوانه نازناو بوو یان ناوی راستیی ئه‌و بوو؟
نازناو بوو، ناوه ئه‌سڵییه‌كه‌ی (فه‌رهاد قادر مه‌حمود) بوو، ئیتر په‌یوه‌ندی نێوانمان تازه بۆوه، هه‌ردووكمان سه‌ڵت بووین بۆیه زیاتر له باره‌گای كه‌رت ده‌ماینه‌وه، له جه‌وله‌و گه‌ڕانیشدا هه‌ر به‌یه‌كه‌وه بووین.
چۆن زانیتان بێكه‌سه، كه‌س نه‌هات بۆ سه‌ردانی؟
نا كه‌س نه‌هات، ئه‌وكاته‌ی له هه‌ولێر بووین من نه‌مبینیبوو كه شوانه خوشك و براو خاڵ و مام و هیچ كه‌سێكی هه‌بێت، وه‌ك وتم دایكی مردو خۆشی سه‌رگه‌ردان كرا، به‌ڵام له پێشمه‌رگایه‌تی كه یه‌كمان گرته‌وه، چه‌ند جارێك باسی ده‌كرد كه خوشكێكی هه‌یه و زۆری خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆری پێچووه نه‌یدیوه و نازانێ چاره‌نوسی چییه، زۆر به‌سۆزه‌وه باسی ده‌كرد، به‌ڵام حه‌یف كه هه‌رگیز هه‌واڵێكی ئه‌و خوشكه‌ی چنگ نه‌كه‌وت و قه‌تیش نه‌یبینیه‌وه.
ئیتر له پێشمه‌رگایه‌تی بوو به شوانه‌بێكه‌س و شوانه هه‌ولێری.
خالیده‌ره‌ش كه ماڵی له گوندی (بنمێرده)ی ناوچه‌ی ئاكۆیان- رواندز بوو (ئێستا ئه‌و گونده بوەته ناحیه)، خۆشی هه‌ر خه‌ڵكی ئه‌وێ بوو، رۆژێك له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه زۆر به‌ی خه‌ڵكی گونده‌كه و خزمه‌كانی ئاماده‌بوون، رووی تێكردن و وتی: (خزمینه، له ئه‌مڕۆ به‌دواوه شوانه كوڕی منه‌و داواكارم لێتان هه‌مووتان به‌چاوی كوڕی من مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن).
شوانه زۆر دڵخۆش بوو به‌و شێوه مامه‌ڵه‌یه‌ی شه‌هید خالید له‌گه‌ڵیدا، ده‌كرێت بڵێم دوای تێكچونی شیرازه‌ی خێزانیی شوانه، ئه‌و چه‌ند مانگه خۆشترین ماوه‌ی ژیانی بوو تا شه‌هید بوو، چونكه به‌ڕاستی كاك خالید پیاوێكی زۆر به به‌زه‌یی و مرۆڤ دۆستبوو، بۆ دڵدانه‌وه‌ی شوانه زۆر تێكۆشا و كاری زۆری كرد تا ئه‌و كوڕه هه‌ست به بێكه‌سی و ته‌نیایی نه‌كات، هه‌روه‌ك كوڕی خۆی خۆشیده‌ویست و نازی ده‌كێشا.
شوانه له پێشمه‌رگایه‌تی بۆی باسكردم كه چه‌ند مانگێك چوەته گونده‌كانی ده‌شتی هه‌ولێر و ویستوویه‌تی ببێت به پێشمه‌رگه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می ته‌مه‌نییه‌وه وه‌رنه‌گیراوه، ئیتر به‌ناچاری لای مه‌ڕداری گونده‌كان بوەته شوان، له‌وێ ماوه‌ته‌وه و خۆی ژیاندووه، تا ئه‌وكاته‌ی خالیده ره‌شی بینیوه و ئه‌ویش وه‌ریگرتووه و كردوویه‌تی به پێشمه‌رگه لای خۆی.
ئایا ئاگاداری شه‌هیدبوونی شوانه و چیرۆكی ئه‌م وێنه‌یه هه‌یت؟
به‌ڵێ، مانگی 9ی ساڵی 1987 رژێمی به‌عس له چوارلاوه هێرشێكی فراوانی كرده سه‌ر ناوچه‌ی سماقوڵی كه باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی سێی لێ‌بوو، جا بۆ ئه‌وه‌ی فشاری دوژمن له‌سه‌ر سماقوڵی و ده‌ورووبه‌ری كه‌مبكرێته‌وه، به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی شه‌هید حه‌سه‌ن كوێستانی بڕیاری هێرشێكی گه‌وره درا بۆ پاككردنه‌وه‌ی دۆڵی خانه‌قا.
هێرشه‌كه له شه‌وی 7\8/9/1987 ده‌ستیپێكرد، ئێمه دیاریكراین بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی باره‌گای فه‌وجێكی جاش، ئه‌و ره‌بایه‌ی بۆ ئێمه داندرابوو كه بیگرین ده‌یڕوانی به سه‌ر گوندی (ره‌ژوكه‌ریان)و ده‌وروبه‌ری، گردێكی به‌رزه و له سه‌ره‌وه زۆر فراوانه، له‌به‌ر ئه‌وه شاره‌زاكه‌مان ئامانجه‌كه‌ی لێ تێكچوو، ماوه‌ی 20 مه‌ترێك مابوو بگه‌ین، به‌ر له سه‌عاتی سفر جاشه‌كان ده‌نگیانداین، دیاره خۆیان قایم كردبوو و لێیاندان، هه‌موو ناوچه‌كه به ئاگری چه‌كی گه‌وره‌و بچوك رووناك بۆوه و كارله‌كار ترازا، ئێمه‌ش دوای ئاگربارانێكی سه‌ختی ئاڕبیجی و بیكه‌یسی یه‌كه‌م هێرشمان كرده سه‌ر دوژمن، زۆر نزیك بوینه‌وه، جاشه‌كان به‌رگرییه‌كی به‌هێزیانكرد، ئێمه كشاینه‌وه، بۆ جاری دووه‌م هێرشمانكرده‌وه و كه‌وتینه به‌ر ره‌تڵی نارنجۆكی دوژمن، من بریندار بووم و كه‌وتم، به‌ڵام كاك خالید و شوانه هه‌رنه‌وه‌ستان به‌ره‌و پێش چوون، ئازایانه هه‌ڵمه‌تیان برد و دوژمنیان ئاگر باران ده‌كرد، به‌ڵام سه‌د ئاخ ئه‌وانیش بریندار بوون، ئیتر هه‌ر ئه‌وه‌نده توانرا رزگار بكرێن و به‌ره‌و گوندی دێگه‌ڵه به‌ڕێكه‌وتین، كاك خالید له رێگه‌دا و له ناو ده‌روازه‌ی گوندی ده‌رگه‌ڵه دواهه‌ناسه‌ی دا‌و شه‌هید بوو، ته‌رمه‌كه‌ی به‌ڕێكرا بۆ گونده‌كه‌ی، من و شوانه‌ش گه‌یه‌ندراینه ماڵێكی گوندی ده‌رگه‌ڵه و له‌وێ دكتۆر یوسف كه‌وته ته‌داویكردنمان.
دكتۆر یوسف له بنه‌ڕه‌تدا مزه‌مید (په‌رستار) بوو، خوشكه‌زای شه‌هیدی سه‌ركرده ملازم سه‌ید كه‌ریم بوو، كادری كۆمه‌ڵه بوو، خزمه‌تی زۆری پێشمه‌رگه‌ی كردووه و فریای برینداره‌كان ده‌كه‌وت.
برینی شوانه زۆرسه‌خت بوو گولله‌یه‌ك به‌ر كه‌له‌كه‌ی راستی كه‌وتبوو و له چه‌پییه‌وه ده‌رچوو بوو، دكتۆر یوسف نه‌یزانی خوێن چوەته‌وه ناوسكی، تووشی (نزیف داخلی) بوو.
شوانه قسه‌یده‌كردو سه‌ره‌تا ته‌ندرووستیی زۆر باشبوو، گومانی مه‌ترسیی لێنه‌ده‌كرا، منیش باش بووم برینم هێنده سه‌خت نه‌بوو، بانگیان كردم بۆنانخواردن كه برنجی سوور بوو، نانم خوارد‌و تۆزێكیشم برد بۆ شوانه، كه‌چی بینیم باری ته‌ندرووستیی خراپ بووه و به‌خێرایی به‌ره‌و خراپتربوون ده‌ڕوا، نه‌یتوانی برنجه‌كه بخوا، له سه‌ره‌مه‌رگدا رووی تێ‌كردم و وتی (كاكه سه‌ردار توخوا ئه‌گه‌ر مردم له‌ته‌نیشت شه‌هید خالیده‌وه بمنێژن)، ئیتر چاوه‌كانی پڕ بوون له‌فرمێسك و دوای ئه‌و قسه‌یه، دوا هه‌ناسه‌ی هه‌ڵكێشا و شه‌هید بوو.
دڵنیام ئه‌وكاته‌ی چاوه‌كانی فرمێسكی تێتزا، ژیانی مه‌رگه‌ساتی خۆی ده‌هاته به‌رچاو، بۆ كڵۆڵی خۆی به‌داخ بوو نه‌ك بۆ مه‌رگ و شه‌هید بوون.
ئیتر به‌ڕێكه‌وتین و شه‌و گه‌یشتینه گوندی (سه‌ران) و ته‌رمی شوانه برایه مزگه‌وته‌كه و بۆ سبه‌ینێ له‌وێ شۆردیان، ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌ون، له‌قۆڵێكی هه‌مان شه‌ڕدابوون و ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ دۆڵی ئاكۆیان، ئیتر چونه لای ته‌رمه‌كه‌ی شوانه‌وه، له‌و كاته‌یا خوالێخۆشبوو سه‌عید حه‌مه‌زیاد ئه‌و وێنه‌یه‌ی گرت و بنەماڵەکەی تا ئەمڕۆ پاراستوویانە.
به‌داخه‌وه ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ش ساڵانی دواتر هه‌رسێكیان شه‌هیدبوون كه بریتین له ( دانیشتووه‌كه شه‌هید مسته‌فا، ناوه‌ڕاست شه‌هید خاڵ حه‌مید، ئه‌وی تر شه‌هید شاهۆ).
ئیتر له‌سه‌ر وه‌سیه‌ته‌كه‌ی خۆی، ته‌رمی پیرۆزی شوانه‌مان برده‌وه‌و له ته‌نیشت شه‌هید خالیده‌ڕه‌ش ناشتمان.
ئه‌و شه‌وه هه‌موو دۆڵی خانه‌قا له دوژمن پاككرایه‌وه.
چیت هه‌یه له كۆتایی چیرۆكی شوانه‌دا بیڵێی؟
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت كه‌سوكاری دیار نییه، ته‌نانه‌ت شه‌هیدانه‌شی بۆنه‌بڕاوه‌ته‌وه، ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر كوڕه‌كه‌ی شه‌هید خالیده‌ڕه‌ش بۆی باسكردم كه‌سێك چوەته لایان و پێی وتوون باوكی شوانه مردووه، هه‌ر ئه‌و كه‌سه وتوویه‌تی من خزمی شوانه‌م و داوای كردووه شه‌هیدانه‌كه‌ی شوانه بۆ ئه‌و ته‌رخان بكرێت، به‌ڵام نه‌یتوانیوه بیسه‌لمێنێت و به پێی یاساش شه‌هیدانه بۆ وارسی پله‌یه‌ك ده بڕدرێته‌وه.
دیداری: ئاوات كۆكه
AM:10:22:08/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 54016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت