دروستکردنی لوقمەقازی بە پەنیر بۆ بەربانگ



لە مانگی رەمەزاندا لوقمەقازی زۆر دەخورێت و بۆ بەربانگ ئامادەدەکرێت، بەڵام ئەمجارە دەتوانیت بە پەنیر ئامادەیبکەیت.

پێداویستیەکانی:
یەک کوپ و ¼ کوپی دیکە ئاوی گەرم 
شەکر کەوچکێکی بجوک 
خومرە کەوچکێکی بچوک 
دوو کوپ ئارد 
خوێ کەوچکێکی بچوک  
زەیت بەپێی پێویست 
پەنیری کیری بە پێی پێویست 

چۆنێتی ئامادەکردنی 
لە دەفرێکدا خومرە و شەکرەکە بخەرە ناو ئاوە گەرمەکەوە تێکیبدە، پاشان  بۆ ماوەی 10 خولەک  وازی لیبهێنە.

لە دەفرێکی مامناوەندا ئارد و خوێ تێکەڵبکە و ئاوێتەی یەکدی بکە، دواتر لەگەڵ ئاوێتەی خومرەکە تێکەڵی بکە.

بۆ ماوەی 30 خولەک وازی لێبهێنە تا بەتەواوی یەکدەگرێت، دوارتر پەنیرە کیریەکەی وردە وردە تێ بکە و بەدەست بیشێلە هەتاوەکو هەویرێکی جوان و توند دەست دەکەوێت.

ئەو هەویرەی دروست کردووە خری بکەرەوە، پاشان زەیتەکە لەسەر ئاگرێکی بەهێز بۆ گەرم بکە و بیان خەرە ناوی تا جوان سوردەبێتەوە، دواتر لوقمە قازیەکان بکەرە ناو شیلەوە و پێشکەشی بکە.


PM:02:46:29/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 10452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو