شەش هەنگاو بۆ دوورکەوتنەوە لە خەمۆکی لە رەمەزاندا



تووشبوون بە خەمۆکی (کەئابە) حاڵەتێکی دەروونیە و لە جیهاندا تووشی هەمووان دەبێت، لە مانگی رەمەزانیشدا بەهۆی هەندێک گۆڕانکاری لە ژیاندا، کەسانێک تووشی خەمۆکی دەبن، پزیشکی پسپۆڕی دەروونی "عەبدوڵا مەتەری" بۆ هاوکاریکردن ئەو کەسانە چەند رێنماییەک بڵاودەکاتەوە:

1-هەوڵبدە بەشداری چالاکیە کۆمەڵایەتییەکان بکە و هاوکاری ئەو کەسانە بکە کە پێویستیانە، بەوشێوەیە دەروونت ئارام دەبێتەوە و سەرقاڵ دەبیت.

2-کاتێکی زیاتر تەرخان بکە بۆ خێزانەکەت یان هاوڕێ و کەسە نزیکەکات، دەکرێت پێکەوە بچنەدەرەوە یان کۆبنەوە و لە ماڵەوە کەشێکی خۆش دروست بکەن.

3-هەوڵبدە لە شیرینی و خواردنی ئەو خۆراکانەی رێژەی شەکری زۆرە دووربکەوەرەوە، چونکە کاریگەری لەسەر مێشک هەیە و تووشی خەمۆکیت دەکات.

4-پارێزگاری لە کێشت بکە و رێگامەدە قەڵەو بیت، چونکە زیادبوونی کێش دەبێتە هۆی ئەوەی لەرووی دەروونییەوە نائارام بیت و هەست بە خەم دەکەیت.

5-راهێنانی وەرزشی رۆژانە بۆ ماوەی 30-45 خولەک ئەنجام بدە، چونکە دەروونت ئارام دەکاتەوە و هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت.

6-کاتەکانی خەوت رێکبخە، چونکە مانەوەت تا درەنگانی شەو دەبێتەهۆی ئەوەی تووشی خەمۆکی ببیت.


PM:01:56:28/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 11416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو