زیانەکانی جگەرە لە دوای بەربانگ


وێستگە -
قاغان قۆلان سەرۆكی بەشی نەخۆشیەكانی دڵ لە زانكۆی گیرسۆن لە توركیا هۆشداری دەدات بەو كەسانەی جگەرە دەكێشن دوور بكەونەوە لەوەی ڕاستەوخۆ دوای بەربانگ كردنەوە جگەرە بكێشن ، چونكە كێشانی جگەرە لەم كاتەدا ئەگەری توشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ و ملولەكانی خوێن زیاد دەكات .

ئەم پزیشكە دەڵێت " ڕاستەوخۆ كێشانی جگەرە دوای بەربانگ كردنەوە حاڵەتێك بۆ كەسی جگەرە كێش دروست دەكات و دەلەرزێت و سەری گێژ دەخوات و قاچەكانی دەلەرزێت و ئەمەش دوای ئەوە دروست دەبێت كە كەسەكە بۆ ماوەی ڕۆژێكی تەواو جگەرە نەكێشێت "

كێشانی جگەرە لەدوای بەربانگ كردنەوە زیاتر لە هەمووكاتەكانی دیكەی ساڵ زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و ئەگەری توشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ و ملولەكانی خوێن و بەمەش مردنی پێش وەخت زوتر دەبێت .

ئەم پزیشكە پێی وایە كە مانگی ڕەمەزان باشترین دەرفەتە بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن لە كێشانی جگەرە دوور بكەونەوە .

سەرچاوە:alarabiya


AM:09:28:25/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 9008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو