شادی نەوزاد: هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی فلیمی ڕوتیان لێکردوم
وێستگە
نیوز-
دوو
پەرلەمانتاری نەوەی نوی رایدەگەێنن "شاسوار عەبدولواحید لەرێگای پەیوەندی و
نامەوە هەڕەشەی شەخسییان لێکردون".
تا دێت کێشە نێوخۆییەکانی جوڵانەوەی نەوەی قوڵتر دەبێتەوە و بەشێوەیەک گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە هەردوو لایان تۆمەت بۆ یەکتری دروست دەکەن.
لەدوایین کاردانەوەشدا ئەمڕۆ
چوارشەممە هەریەکە لە شادی نەوزاد و سیروان بابان، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی
نوی لە پەرلەمانی کوردستان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و تیایدا هەڵوێستی
خۆیان دەربارەی کێشە نێوخۆییەکانی نەوەی نوێ دەرخست.
شادی
نەوزاد پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند "ئەوان پێشتر وەکو ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ هەڵوێستی خۆیان دەربارەی خۆرخکاری و تاکڕەوییەکانی سەرۆکی جوڵانەوەکەیان
راگەیاندوە و داوایانکردوە بۆ بەلارێدانەبردنی ئەو ئامانجانەی جوڵانەوەکەی لەسەر
دروست بوە، ئەو تاکڕەویی نەمێنێت و رێکخراوەیی بۆ نێو جوڵانەوەکە بگەڕێتەوە".
شادی
نەوزاد ئاشکرای کرد لەدوای ئەو هەڵوێستانەیانەوە هەرەشەی توندیان لێکراوە و ئاماژەی
بەوەدا "لەچەند ڕۆژی رابردودا لەلایەن "باندەکەی شاسوار عەبدولواحید"ەوە
هەڕەشەی توند و شەخسیان لێکراوە کە ئەگەر بێت و ئەم کەسە نارازییانە بێدەنگ نەبن و واز لەو هەڵوێستانەیان
نەهێنن ئەوا چەندەها ڤیدیۆ و وێنەی دەستکاریکراوی نەشیاوی ئەوان بڵاو
دەکەنەوە".
شادی
نەوزاد باسی لەوەکرد "لەسەرەتای دروست بونی جوڵانەوەکەوە چەندین خۆبەخش و
ئەندامی باڵای نەوەی نوێ لەشارەکانی دیکەی کوردستانەوە هاتونەتە سلێمانی و بۆ
بەڕێوەبردنی کۆبونەوەکان و بانگەشەکانی هەڵبژاردن و کاری حیزبی لە شوقەکانی گوندی
ئەڵمانی و کابینەکانی نێو چاڤی لاند ماونەتەوە، بەڵام بەداخەوە بەشێوەیەکی نهێنی
وێنە و ڤیدیۆیی تایبەتیان گیراوە لەلایەن باندەکەی شاسوارەوە".
ئەو
پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەدا "لەژێر دەسەڵاتی پارتی و یەکێتیدا
ئەو جۆرە هەڕەشانەمان لێدەکرێت و ئەو باندەش هەڕەشەیان لە خۆم و ئەندامە
ناڕازییەکانی نەوەی نوێ و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەکە کردوە و بەشەخسی نامەیان بۆ من ناردوە و پییان وتوم
"چاوەڕوانبە لەوەش خراپتر دەکەین و
فلیمی روتت بڵاو دەکەینەوە"، ئەو پەرلەمانتارە وێنەی نامەکەشی نیشانی
ڕۆژنامەنوسان دا.
پەرلەمانتارەکەی
نەوەی نوێ وتیشی "ئەوەی دەگوزەرێت باندگەراییە و شاسوار سەرۆکایەتیان دەکات، بەهۆی
ئەو هەڕەشانەوە سکاڵا لەسەر شاسوار دەکەم لە دادگا و چونکە هەڕەشەی لێکردوین".
لەکۆتایی
وتەکانیدا ئەو پەرلەمانتارە وتی "شاسوار و باندەکەی نەوەی نوێ نین و ئێمە
نەوەی نوێی راستەقینەین و ئێمە دامان مەزراندوە و دەستی لێ هەڵناگیرن و هەموو ئەو
کەسانە دەپارێزین کە بەوجۆرە هەڕەشانە دەیانەوێت ژیانیان بخەنە مەترسییەوە".
هاوکات کۆنگرەکەش لەلایەن کەناڵی ئێن ئار تی و چەند کەناڵێکی دیکەوە بەراستەوخۆ گواسترایەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە درهنگانێكی شهوی یهكشهممه 21ی نیسانی 2019،
بەیاننامەیەک بەناوی
ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و فراکسیۆنی نهوهی نوێ له پهرلهمانی عیراق بڵاوبوهوه و تیایدا هاتبوو:" ئێمە نیگەرانین، کە نەوەی نوێ لە جوڵانەوەیەکی سیاسی جیاواز لە مۆدێلی سیاسی زاڵ، بەرەو باندێکی سیاسی تەنگەبەری ئەوتۆ براوە، کە ھەمو دەزگا و ئۆرگانە گرنگەکانی بڕیاردان تێیدا پەراوێز خراوە و بڕیاری دەستە جەمعی تێدا نەماوە. جوڵانەوەکە بەجۆرێك لەگەڵ خێزان و بزنس تێکەڵ کراوە، ئیتر جیاکردنەوەیان سەخت بێت."
له بهیاننامهكهدا ئهنجومهنی باڵای نهوهی نوێ به رای گشتیی راگهیاندوه "هیج بەیاننامە و نوسراوێک لە ئەنجومەنی باڵاوە دەرنەچووە"، دهشڵێت: " تائێستا ئەنجومەنی باڵا و سەرۆکی جوڵانەوەکە هیچ نوسراویک یاخود یاداشتێکی بە دەست نەگەیشتووە لە لایەن هیج نوێخوازێک و پەرلەمانتارێکی لیستەکە کە باس لە هەر جۆرە گلەییەک بکات."
لە رونکردنەوەکەی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ ئەوەش هاتووە، تەواوی ئۆرگانەکانی جوڵانەوەکە و پەرلەمانتارەکان بەرپرسن لە بەردەم هاوڵاتییان و ئەنجومەنی باڵا و سەرۆکی جوڵانەوەکە و ئەنجومەنی باڵا تاکە دامەزراوەیە کە مافی لێپرسینەوە و بریاردانی هەیە بە پێی پەیرەوی ناوخۆ.
PM:01:38:24/04/2019
ئهم بابهته 6520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت