وێنەو زانیاری.. یه‌كێك لە كوژراوانی ده‌ستی بانده‌ تاوانكارییه‌كه‌ی سلێمانی

‌مه‌ریوان دارا ره‌زا

وێستگه‌ نیوز ـ
مه‌ریوان دارا ره‌زا، ئه‌و گه‌نجه‌ ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌ی له‌ شاری سلێمانی بوو كه‌ به‌هۆی به‌رگریكردن له‌ باوكه‌ ته‌مه‌ن 53 ساڵانه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ لایه‌ن باندێكی تاوانكارییه‌وه‌ كوژرا، ئه‌مڕۆ ئاسایشی سلێمانی بانده‌كه‌ی ده‌ستگیركرد و ورده‌كاری تاوانه‌كانیان ئاشكرا كرا.


مەریوان لەگەڵ براكەی شه‌و لە بازاڕ دەگەڕانەوە، پێیان سەیر بوو بەو شەوە دوكانی باوكیان كراوەتەوە، خێرا چوون بۆ لای دوكانەكە و دەبینن چوار پیاوی دەمامكدار خەریكن لە باوكە تەمەن 53 ساڵانەكەیان دەدەن، كاتێك مەریوان دەیەوێت بەرگری لە باوكی بكات، یەكێك لە دەمامكدارەكان تەقەی لێدەكات و دەیكوژێت چەكدارەكان هەڵدێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی نیسانی 2019، دەستگیرکردنی باندێکی تاوانکاری مەترسیدار لە سلێمانی لە لایەن ئاسایشەوە راگەیەندرا و باندەکە لە سێ کەس پێکدێن و چه‌ند کەسێكیان به‌شێوه‌ی دڕندانه‌ کوشتووە، یه‌كێك له‌و كوژراوانه‌ مه‌ریوان بوو.

عه‌مید حه‌سه‌ن نووری، بەڕێوه‌بەری ئاسایشی سلێمانی وردەکاری چۆنیەتی دەتسگیرکردن و تاوانەکانی ئەو تیمەی ئاشکراکرد و وتیشی: "لەوەتەی لە دەزگای ئاسایش کار دەکەم گروپی مەترسیداری لەو شێوەی ئەمڕۆم نەبینوە".

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی وتیشی: "ئەو کەسەی تیمەکەی بەڵگەی تاوان خەریکی دۆزینەوەی تەرمەکەین کەسێکیان بەناوی تاریقی بەقاڵ، فڕاندوە کە ماوەیەکی زۆرە دیار نەماوە و ئەو باندە دوای رفاندنی خۆی و ئۆتۆمبێلەکەی کوشتویانە و تەرمەکەیان لە ناوچەی قولەرەیسی ژێرخاک کردوە".

بەڕێوه‌بەری ئاساسی سلێمانی ئه‌وه‌شی وت: "ئەو باندە کەسێکی دیکەیان بەناوی مەریوان دارا، کە خاوەنی مارکێتێک بوە کوشتووە".

بەڕێوبەری ئاساسی سلێمانی راشیگه‌یاند: "ئەم باندە پەیوەندیان بە باندێکی دیکەوه‌ هەبوە لە خواروی عیراق و سەیارەکانیان داوە بەوان و لەوی فرۆشتویانە".

بەرێوه‌بەری ئاسایشی سلێمانی وتیشی: "پێمان باش بووە وێنەی ئەو تاوانبارانە نیشان بدرێت چونکە ئەو تاوانانەی ئەوان ئەنجامیان داوە زۆر مەترسیدار بوە".

مه‌ریوان دارا ره‌زا، ته‌مه‌نی 27 ساڵ بوو، شه‌وی 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2018،  لە دوكانەكەی باوكیدا لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی كوژرا.

هــ. ر


PM:12:02:07/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 12964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو