ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی سوپای پاسدارانی ئێرانی كرده ئامانج
وێستگه نیوز –
له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی سوپای پاسدارانی ئه‌و وڵاته‌ی كرده ئامانج و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان 20 پاسدار كوژراون و 20ی تر برینداربوون.
ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵه‌كانی ئێران "ئیرنا" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه كه "له كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له‌نزیك رێگای خاش- زاهیدان-ی سه‌ر به سیستان و بلوجستانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، پاسێك كه هێزه‌كانی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ده‌گواسته‌وه، ته‌قێنرایه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه وتی: "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه روویداوه و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان تا ئێستا 20 پاسدار كوژراون و 20ی تر برینداربوون".
PM:07:06:13/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 4772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت