زانكۆی ئه‌نبار له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی سه‌دام حسێن هاته ده‌نگ
بەرزکردنەوەی وینەی سەدام لە زانکۆی ئەنبار
وێستگه نیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی له‌میانی ئاهه‌نگێكی ناوخۆییدا ژماره‌یه‌كی خوێندكاری زانكۆی ئه‌نبار وێنه‌یه‌كی به‌ده‌ستكێشراوی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی به‌عسی روخاویان به‌رزكرده‌وه، زانكۆی ئه‌نبار به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست له دژی ئه‌و خوێندكارانه و سه‌رپه‌رشتیاری ئاهه‌نگه‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی كانونی یه‌كه‌می 2018، وێنه‌كه‌ی سه‌دام به ره‌نگی ره‌ش له‌سه‌ر ره‌نگی سپی كێشرابوو و ده‌یان خوێندكاری زانكۆی ئه‌نباریش له ده‌وری ئه‌و كه‌سه كۆبووبوونه‌وه كه وێنه‌كه‌ی له‌ناو حه‌ره‌می یه‌كێك له كۆلێژه‌كانی ئه‌و زانكۆیه هه‌ڵیگرتبوو.
چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی ئاهه‌نگه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا گۆرانی و سرودی نیشتمانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس لێده‌درا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌زركردنه‌وه‌ی وێنه و دروشمی سه‌ركرده‌كانی رژێمی پێشووی عیراق، به بره‌ودان به "حزبی به‌عس"ی قه‌ده‌غه‌كراو له عیراق داده‌نرێت.
هاوكات زانكۆی ئه‌نبار له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه كه ئاهه‌نگه‌كه تایبه‌ت بووه به یادی دامه‌زراندنی زانكۆ، ئاشکراشیکردوە کە وێنه‌كه‌ش پێشتر كێشراوه و ئاماده‌كاریی بۆ کراوه و بە نهێنی هێنراوەتە ناو زانکۆ، رونیشی کردوەتەوە کە وێنەکە بەجۆرێک لەسەر تەختێکی سپی کێشراوە كه له‌پێشدا هیچ ده‌رناكه‌وێت، بەڵام دواتر بە مادده‌یه‌كی دیاریكراو کە لێ ده‌درێت، ئینجا وێنەکە دەردەکەوێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه ئاسایشی زانكۆ ده‌ستبه‌جێ وێنه‌كه‌یان داگرتوه و رێوشوێنی یاسایشی به‌رامبه‌ر خوێندكاران و میلاكی سه‌رپه‌رشتیاری ئاهه‌نگه‌كه كردوه و هه‌رده‌ستبه‌جێ وێنه‌كێشه‌كه كه (كه‌سێكی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆیه) راده‌ستی لایه‌نی په‌یوندیدار كرداوه تا روبه‌ڕی یاسا بكرێته‌وه.
زانكۆی ئه‌نبار ده‌ڵێت كه هه‌موو رێوشوێنێك به‌رامبه‌ر به‌رپرسانی ئه‌و ره‌فتاره ده‌گرێته‌به‌ر كه "بانگه‌شه‌كردنێكی دوور له ره‌وشته بۆ فیكرێكی تاوانبار كه هۆكاری وێرانه‌ی وڵات و شه‌ڕ و نه‌هامه‌تییه".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا زانكۆی ئه‌نبار ئیدانه‌ی ئه‌و ره‌فتاره‌ی كردوه و به كارێكی ترسنۆكانه‌ی شه‌خسی وه‌سفكردوه كه گوزارشت له رای زانكۆكه ناكات.
PM:11:02:24/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت