به‌وێنه و ڤیدیۆ... سه‌دام حسێن گه‌ڕایه‌وه ئه‌نبار
وێستگه نیوز –
له میانی ئاهه‌نگێكی ناوخۆییدا ژماره‌یه‌كی خوێندكاری زانكۆی ئه‌نبار وێنه‌یه‌كی به‌ده‌ستكێشراوی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عیراقیان به‌رزكرده‌وه.
وێنه‌كه‌ی سه‌دام به ره‌نگی ره‌ش له‌سه‌ر ره‌نگی سپی كێشرابوو و ده‌یان خوێندكار له ده‌وری ئه‌و كه‌سه كۆبووبوونه‌وه كه هه‌ڵیگرتبوو.
چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی ئاهه‌نگه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا گۆرانی و سرودی نیشتمانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس لێده‌درا.
به‌زركردنه‌وه‌ی وێنه و دروشمی سه‌ركرده‌كانی رژێمی پێشووی عیراق، به بره‌ودان به "حزبی به‌عس"ی قه‌ده‌غه‌كراو له عیراق داده‌نرێت.
سه‌رچاوه: RT
PM:05:33:24/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 53052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت