ژنه سووتاوهكهی چهمچهماڵ گیانی لە دەستدا
سێوان و کچە بچوکەکەی
وێستگه نیوز ـ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەكەیەوە، لەنەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی ژنە سوتاوەكەی چەمچەماڵ گیانی لەدەستدا.
بڕیار بوو ئەو ژنە كە 90 ٪ ی جەستەی سوتا بوو بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی دەرەوە بكرێت، هەرچەندە پزیشكەكان هۆشدارییان دابوو لەمەترسییەكان لەكاتی گواستەوەكەیدا.
زیاتر لەهەفتەیەك لەمەوبەر ژنەكەو سێ منداڵی لە روداوێكدا لەناو ماڵەکەیاندا سوتان و منداڵەكانی دەستبەجێ لەرووداوەكەدا گیانیان لەدەستدابوو، خۆیشی لەو كاتەوە لەژێر چاودێریی نزیكی پزیشكەكاندا بوو.
پێشتر رەمەک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاندبوو، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە ھاوڵاتی دیار مەجید باوکی سێ منداڵەکە و هاوسهری ژنه سووتاوهكه دەستگیرکراوە.
لە چەند رۆژی رابردووشدا ھاوڵاتی قادر نوری، باوکی ئەو ژنەی لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی چەمچەماڵ خۆی و منداڵەکانی سوتان وتی: "دەمانەوێت ھاوسەری کچەکەمان سزایەکی توندی وابدرێت کە ببێتە پەند بۆ ھەموو ئەو کەسانەی کە گورگن و لەپێستی مرۆڤایەتیدا خۆیان حەشار داوە، تاوانی وا ئەنجام دەدەن کە دەبێتە ھۆی شەرمەزاری بۆ ھەموو مرۆڤایەتی".
AM:08:16:24/12/2018
ئهم بابهته 4276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت