كاندیدێكی كورد: ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا هه‌ژاریم بنبڕنه‌كرد له‌سێداره‌م بده‌ن
محمه‌د بازیانی كاندیدی ژماره 7
وێستگه نیوز-
كاندیدێكی به‌ره‌ی ئیسلاح ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر بێته سه‌رۆك وه‌زیران له‌ماوه‌ی ساڵێكدا هه‌ژاری بنبڕنه‌كرد، ئه‌وا له‌سێداره بدرێت.
محمه‌د بازیانی كاندیدی ژماره 7ی به‌ره‌ی ئیسلاح له‌میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی ڕووداو ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئه‌و بكه‌نه سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وا هه‌ژاری له‌هه‌رێمی كوردستان بنبڕ ده‌كات و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی نه‌كرد داوا ده‌كات له‌سێداره‌ی بده‌ن.
محمه‌د بازیانی له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی هیوا، ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌و هاریكاری ته‌واوی ئه‌و پیره‌مێردو پیره ژنانه ده‌كات كه ئێستا به‌ده‌ستی هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنن.
هه‌روه‌ها وتی"به‌لێ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو ملیار دۆلاره هه‌بێت، له‌كوردستاندا بمكه‌نه سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا هه‌ژارێكم هێشت له‌كوردستاندا ئیعدامم بكه‌ن و ملم بكه‌ن به‌په‌ته‌وه".
ناوبراو مه‌رجه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه"سه‌ڵاحیه‌تیشی بدرێتێ و كۆمه‌ڵێك گه‌نده‌ڵ بخانه زیندانه‌وه".
هه‌روه‌ها وتیشی"ئه‌گه‌ر بمكه‌ن به‌سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌هێڵم هه‌مووی وه‌ك دوبه‌ی های لایڤ بژین".
AM:11:19:19/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 19380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت