باشترین پاسپۆرت لە جیهاندا بۆ 2018
وێستگە نیوز -
وڵاتی ئەڵمانیا خاوەنی باشترین و بەهێزترین پاسپۆرتە لە جیهاندا بە پێی ریزبەندی دامەزراوەی "هینلی" بۆ باشترین پاسپۆرت لە جیهان بۆ ساڵی 2018.
وڵاتانی ئەوروپا بۆ ساڵی پێنجەم لەسەر یەک ریزبەندی یەکەم دەگرن لە لیستی "هینلی" کە لە لاینەن وڵاتانەوە بە فەرمی ناسێنراوە گرنگی پیدەدرێت لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی کە خاوەنی پاسپۆرتەکان دەتوانن بە بێ لێدانی ڤیزە گەشتی وڵاتان بکەن.
هاوڵاتیانی ئەڵمانیا دەتوانن گەشتی 177 وڵات بکەن بە بێ لێدانی ڤیزە ، کە ئەمەش زیادی کردوە لە چاو ساڵی پار کە تەنها دەیانتوانی بۆ 176 وڵات بە بێ ڤیزە گەشت بکەن لە کۆی 195 وڵات .
لە مانگی 10 ساڵی 2017 دا سەنگافورە خاوەنی باشترین و بەهێزترین پاسپۆرت بوو لە جیهان بە پێی ریزبەندی باشترین و بەهێزترین پاسپۆرت لە جیهان کە کۆمپانیای "Arton Capital" بۆ راوێژکاری ئەنجامی دابوو .
ئەمەی خوارەوەش باشترین و بەهێزترین 15 پاسپۆرتی جیهانیە کە هەڵگری ئەو پاسپۆرتە دەتوانێت گەشتی وڵاتان بکات بە بێ لێدانی ڤیزە
1 - ئەڵمانیا :177 وڵات
2 - سەنگافورە 176 ولات
3- دانیمارک ، فنلەندا ، فەرەنسا ، ئیتاڵیا ، یابان ، نەرویج ، سوید ، بەریتانیا : 175 وڵات
4 - نەمسا ، بەلجیکا ، لوکسمبورگ ، هۆڵەندا ، ئیسپانیا ، سویسرا : 174 وڵات
5 - ئیرلەندا ، کۆریای باشور ، پۆرتوگال ، ئەمریکا : 173 وڵات
6 - کەندا : 172 وڵات
7-ئوسترالیا، یۆنان، نیوزلەندا: 171 وڵات
8- چیک، ئايسلەندا: 170 وڵات
9- مالتا: 169 وڵات
10- هەنگاریا: 168 وڵات
11- ليختنشتاين، سلۆفاكيا، سلۆفينيا: 167 وڵات
12- لاتفيا، ليتوانيا، ماليزيا: 166 وڵات
13-ئیستوانيا: 165 وڵات
14- پۆڵەندا: 163 وڵات
15- موناكو: 162 دولة
سەرچاوە :independent
PM:12:24:15/01/2018
ئهم بابهته 9480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت