ته‌رمی ئه‌و دایك و منداڵه كورده‌كه‌ی له ده‌ریای ئیجه خنكان، دۆزرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ته‌رمی ئه‌و دایك و منداڵه كورده‌ی كه پێشتر له ده‌ریای ئیجه خنكابوون، دۆزرانه‌وه، چالاكوانێكیش ده‌ڵێت: "له ئێستادا چاوه‌ڕوانی رێكخراو و لایه‌نه كوردییه‌كانن تا بیاننێرنه‌وه بۆ كوردستان".
ره‌نج پشده‌ری، رۆژنامه‌نووس رایگه‌یاند كه "ته‌رمی ئه‌و دایك منداڵه كورده دۆزرانه‌وه كه له ده‌ریای ئیجه كه‌وتنه ناو ئاوه‌وه و دواتر گیانیان سپارد".
ره‌نج پشده‌ری ده‌ڵێت: "له‌ئێستادا له‌دورگه‌ی سامۆسن له‌چاوه‌ڕوانی رێكخراو و لایه‌نه كوردیه‌كانن تاوه‌كو بیان نێرنه‌وه بۆ كوردستان".
دوێنێ پێنجشه‌ممه 28ی تشرینی دووه‌می 2024، پێشڕه‌و عه‌بدوڵا، نوێنه‌ری په‌نابه‌ره‌گه‌ڕاوه‌كانی كورد له ئه‌وروپا رایگه‌یاند كه"به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له ده‌ریای ئیجه‌دا ژێرئاوكه‌وتووه كه پێنج كه‌سی تێدابووه سیانیان رزگاریان بووه و دووانیشیان كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن خنكاون".
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه خنكاون ژن و منداڵێكن، ژنه‌كه ناوی "نایله مسته‌فا"یه و خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌روچاوه‌یه له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕینه، هاوسه‌ره‌كه‌شی كه رزگاری بووه خه‌ڵكی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه.
AM:12:09:30/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 1888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت