واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره سبه‌ینێ وه‌فدی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مه‌به‌ستی وتووێژكردن سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم كۆببنه‌وه.
میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌نێویاندا كوردستان 24 بڵاویان كرده‌وه كه "سبه‌ینێ له ده‌باشان له سلێمانی، هه‌ردوو وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مه‌به‌ستی رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌ت و یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ده‌بنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌فدی پارتی و یه‌كێتی دوای ئه‌وه دێت كه له رۆژانی رابردوو وه‌فدی هه‌ردوو لا به‌جیا سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی تریان كرد چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا.
ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە جۆرێکن، پارتی و یەکێتی پێکەوە دەتوانن (50+1) پێکبهێنن، بەڵام لە ئەگەری کشانەوەی هەر لایەکدا حکومەت هەڵدەوەشێتەوە.
پارتی بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی کابینەی دەیەم، دەیەوێت لایەنی سێیەم بەشداری پێ‌بکات تا هاوشێوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە کابینەی نۆیەمدا مانەوە و بەردەوامیی حکومەت گرەنتی بکات.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامانجی سازش پێکردنی یەکێتی تاوتوێی چەند سیناریۆیەکی جیاوازی کردووە کە بەهێزتریان دووبارەکردنەوەی سیناریۆیی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمە.
پارتی دەیەوێت، لە ئەگەری پێداگیری زۆری یەکێتی هاوشێوەی کابینەی نۆیەم، سەرەتا بەبێ یەکێتی حکومەت پێکبهێنێت و دواتر پۆستەکانی یەکێتی بە بەتاڵی جێبهێڵێت تا دواتر حزبەکە بە ناچاری پێیان ڕازی بێت و پڕییان بکاتەوە.
وێستگەنیوز دەزانێت، پەیامەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان درێژکراوەی هەمان هەوڵی پارتییە و دەوێت لە ڕێگەی بەشداری پێکردنی زۆرینەی لایەنەکانەوە سەنگی یەکێتی لە حکومەت کەم بکاتەوە.
تا ئێستاش به تێكڕا له كۆی (100) كورسی په‌رله‌مان (14) كورسی یه‌كلابوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری حكومه‌ت ناكات، ئه‌وانه‌ی یه‌كلابونه‌ته‌وه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كگرتووی ئیسلامی: 7 كورسی
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی: 3 كورسی (نه‌ك حكومه‌ت، بڕیاریداوه نه‌چێته په‌رله‌مانیشه‌وه)
ره‌وتی هه‌ڵوێست (عه‌لی حه‌مه‌ساڵح): 4 كورسی
ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا، بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، پارتی 39 کورسی، یەکێتی 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتوو 7 کورسی، هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵ 3 کورسی، بەرەی گەل 2 کورسی و هەریەک لە گۆڕان و هاوپەیمانی کوردستانیش یەکی کورسییەکیان بەدەستهێناوه.
PM:04:58:29/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 3052
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت