"ئێران هێرشی بۆسه‌ر ئیسرائیل ده‌ستپێكرد"
وێستگه‌نیوز-
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه ئێران ده‌یان مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد.
له‌گه‌ڵ ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كان، له سه‌رانسه‌ری ئیسرائیل زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێی دا و حاڵه‌تێكی ئه‌منی دروست بوو.
وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له‌وباره‌وه وتی: "ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌مه‌وبه‌ر له ئێرانه‌وه مووشه‌ك ئاراسته‌ی خاكی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل كرا".
بۆ ئیسرائیلییه‌كان وتیشی: "داواتان لێده‌كرێت وریا بن و به‌ته‌واوی رێنماییه‌كانی فه‌رمانده‌یی به‌ره‌ی ناوخۆ جێبه‌جێ بكه‌ن".
باسی له‌وه‌شكرد كه "له چه‌ند خوله‌كی ڕابردوودا فه‌رمانده‌یی به‌ره‌ی ناوخۆ ڕێنمایی ڕزگاركردنی ژیانی له ناوچه جیاجیاكانی وڵات‌دا دابه‌شكرد. پێویسته خه‌ڵك پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی فه‌رمانده‌یی به‌ره‌ی ناوخۆ بن و كاتێك زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێدرا ده‌بێت بچنه ناوچه‌ی پارێزراو و له‌وێ چاوه‌ڕێ بكه‌ن تا ڕێنمایی زیاتر ده‌رده‌كرێت".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه "سوپای ئیسرائیل هه‌موو كارێكی پێویست بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل كردووه و ده‌یكات".
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه، زیاتر له 100 مووشه‌ك له ئێرانه‌وه به‌ره‌و ناوه‌ڕاست و باشووری ئیسرائیل هه‌ڵدراون.
ماڵپه‌ڕی "ئیسرائیل هایۆم" ده‌ڵێت: "به‌رزبوونه‌وه و نیشتنه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی بن گوریۆن به ته‌واوی وه‌ستاوه".
PM:07:44:01/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت