كۆمسیۆن: به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی رێكاره یاساییه‌كانه‌وه، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێنه‌كردووه
وێستگه‌نیوز، شاهین فوئاد-
به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی رێكاره یاساییه‌كانه‌وه، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێنه‌كردووه، ده‌شڵێت: "به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه هه‌فته‌ی داهاتوو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات".
مه‌روان محه‌مه‌د ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت به وێستگه‌نیوز، ره‌تیكرده‌وه كه پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان دواخستبێت و ده‌ڵێت: "شتی وانییه پارتی و یه‌كێتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان دواخستبێت".
وتیشی: "رێكاری یاسایی كاره‌كان ماوه ته‌واو بكرێ بۆیه هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێنه‌كردووه".
روونیشیكرده‌وه كه "له‌لایەن كۆمسیۆنه‌وه ناوی كاندیده‌كانی لایه‌نه‌كان ده‌نێردرێت بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و په‌روه‌رده و ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی بۆ دڵنیابوونه‌وه له بوونی مه‌رجه‌كان و بڕوانامه‌كانیان و دوای وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وان رێكاره‌كان ته‌واو ده‌كرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان راشیگه‌یاند كه به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو رێكاره‌كان ته‌واو بن و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات.
بڕیاره 20ی مانگی داهاتوو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، كه دوو ملیۆن و 899 هه‌زار و 578 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
PM:08:49:18/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت