هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێكی نوێی ده‌رباره‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌ركرد
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێكی نوێی ده‌رباره‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌ركرد و رایگه‌یاند كه له‌مه‌ودوا مامه‌ڵه‌كانی ئه‌و به‌شه پێویستی به وه‌رگرتنی كۆد نابێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی ئه‌یلولی 2024 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھاتووچۆی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئاگاداری ھاوڵاتیان ده‌كات كه له رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2024/9/16 چیتر بۆ ھه‌ر كارێكی په‌یوه‌ست به به‌شی مۆڵه‌تی شۆفێری له باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان پێویست به وه‌رگرتنی كۆد ناكات له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی هاتووچۆی سلێمانییه‌وه".
هاتووچۆی سلێمانی ده‌ڵێت: "واتا ھاوڵاتی ده‌توانێت راسته‌وخۆ سه‌ردانمان بكات بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كه‌ی بێ وه‌رگرتنی كۆد، وه‌ك نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری وھهركارێكی دیكه له‌به‌شی مۆڵه‌تی شۆفێری".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "هاوڵاتی ته‌نھا به‌رله‌وه‌ی بێته ژووره‌وه، لای عهریزهنوسهكانی به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان فۆرمی تایبه‌ت به مامه‌ڵه‌ی به‌شی مۆڵه‌تی شۆفێری پڕ ده‌كاته‌وه و پێویسته سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه ره‌سه‌نه‌كانی (أصلی) پێبێت و راسته‌و خۆ دێته ناو به‌رێوه‌به‌راتیمان بۆ ته‌واو كردنی مامه‌ڵه‌كه‌ی".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی تێبینیشی داوه به هاوڵاتیان كه رۆژی یه‌كشه‌ممه پشووی فه‌رمییه.
PM:01:55:13/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 7852
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت