یه‌كێتی وه‌ڵامی پارتی ده‌داته‌وه: په‌یامه‌كه‌تان هیچ حسابێكی بۆ ناكرێت
وێستگه‌نیوز-
بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ڵامی راگه‌یاندنی پارتی ده‌داته‌وه و له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "په‌یامه‌كه‌ی میدیای پارتی به‌لای ئێمه و ئێزدییه‌كانی شه‌نگاله‌وه هیچ حسابێكی بۆ ناكرێت و په‌ندێكی پێشینان هه‌یه ده‌ڵێت به‌ری خۆر به بێژنگ ناگیرێت".
بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌داته‌وه و رایگه‌یاندووه كه "په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی تایبه‌ت به‌ساڵیادی جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كانی شه‌نگال، هه‌مان ئه‌و ره‌خنه و قسانه‌ن، كه ساڵانه له‌لایه‌ن هه‌زاران هاووڵاتی ئێزدییه‌وه ده‌كرێت و ئۆباڵی چۆڵكردن و راده‌ستكردنی خه‌ڵكی سڤیلی شه‌نگال ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی پارتیه‌وه".
بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت نه‌ك هه‌ر قسه‌ی هاووڵاتیانی ئێزدی، به‌ڵكو قسه‌ی چه‌ندین كه‌س له كادیرانی پارتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌كاتی فه‌رمان و كاره‌ساتی شه‌نگال به‌ده‌نگێكی به‌رزه‌وه ده‌یانووت (پارتی ئێمه‌ی فرۆشت)".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "په‌یامه‌كه‌ی میدیای پارتی به‌لای ئێمه و ئێزدییه‌كانی شه‌نگاله‌وه هیچ حسابێكی بۆ ناكرێت و په‌ندێكی پێشینان هه‌یه ده‌ڵێت (به‌ری خۆر به بێژنگ ناگیرێت)".
ئه‌م وه‌ڵامه‌ی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای ئه‌وه دێت كه كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ بەشی رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند "لە یادی 10 ساڵەی كارەساتی شنگالدا، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی بەیاننامەیەكی بڵاوكردووەتەوە تیایدا فرمێسكی تیمساحانەی بۆ كەسوكاری قوربانییانی ئەو كارەساتە رشتووە و هەوڵی داوە ئەو كارەساتە نیشتیمانی و نەتەوەییە بۆ مەرامە بەرتەسكە سیاسیە و حزبییەكانی خۆی بقۆزێتەوە و راستییەكانی ئەو كارەساتە بشێوێنێت".
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه:
پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تایبەت بەساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکانی شەنگال، هەمان ئەو رەخنە و قسانەن، کە ساڵانە لەلایەن هەزاران هاووڵاتی ئێزدییەوە دەکرێت و ئۆباڵی چۆڵكردن و رادەستكردنی خەڵكی سڤیلی شەنگال دەخەنە ئەستۆی پارتیەوە، كە دەرەنجام بەهۆی ئەو راکردنەوە هەزاران هاووڵانی ئێزدی لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە كۆمەڵكوژكران . ئەگەر بتانەوێت نەک هەر قسەی هاووڵاتیانی ئێزدی، بەڵکو قسەی چەندین کەس لە کادیرانی پارتی کە خۆیان سەر بە ئایینی ئێزدین بڵاودەکەینەوە، كە لەکاتی فەرمان و کارەساتی شەنگال بەدەنگێکی بەرزەوە دەیانووت "پارتی ئێمەی فرۆشت" . لێدوان و قسەی قاسم شەشۆی فەرماندەی باڵای پارتی هەیە کە نزیکەی ساڵێک لەسەر شاخی شەنگال بەهۆی كەمتەرخەمییەکەی حزبەكەیەوە بایکۆتی پارتی کردبوو .
بۆیە پەیامەکەی میدیای پارتی بەلای ئێمە و ئێزدییەکانی شەنگالەوە هیچ حسابێکی بۆ ناکرێت و پەندێکی پێشینان هەیە دەڵێت "بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێت".
بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PM:05:04:04/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 6144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت