سروه‌ عه‌بدولواحید: ئه‌وانه‌ دادگایی بكرێن كه‌ چه‌كیان فرێدا و به‌رگرییان له‌ خه‌ڵكی شنگال نه‌كرد


وێستگه‌ نیوزـ

لە یادی 10ساڵەی جینۆسایدکردنی ئیزدییەکان له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، سروه‌ عه‌بدولواحید هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و فیدراڵ ده‌خاته‌ ژێر به‌رپرسیارێتییه‌وه‌.

له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌وی نوێ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی شنگال و خه‌ڵكه‌كه‌یان راده‌ست كرد، ئه‌مرۆ فرمێسكی تمیسحایی بۆ ده‌رێژن و یادی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌، واقع ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت ئه‌وانه‌ دادگایی بكرێن كه‌ چه‌كدیان فرێدا و به‌رگرییان له‌ ژن و گه‌نج و پیری ئێزدییه‌كان نه‌كرد.

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ نوسیویه‌تی: 3ی ئاب رۆژێكی له‌بیرنه‌كراوه‌ له‌ یاده‌وه‌ریماندا، له‌و رۆژه‌دا ئێزدییه‌كان به‌ كۆمه‌ڵ كوژران و كه‌س پشتیوانیان نه‌بوو، هه‌موو پشتیان تێكردن، ئه‌مرۆ هه‌موو به‌رپرسێكی له‌ ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی و هه‌رێم ده‌بێت هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی بكه‌ن.

سروه‌ عه‌بدولواحید به‌پێویستی ده‌زانێت به‌رپرسان ئه‌و رۆحه‌ بۆ ئێزدییه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ دڕنده‌ترین رێكخراو له‌ جیهاندا هه‌ڵیكێشا.


PM:09:50:03/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت