دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ سوپای توركیا چیای مەتینا لە سنوری قه‌زای ئامێدی بۆردومان كرد و له تۆرهكۆمهڵایهتییهكانیش ساتی بۆردومانه‌كه بڵاوكرایه‌وه، كه‌ناڵی رووداویش ده‌ڵێت: كه هێزەکانی تورکیا له سنوره‌كه زاڵگەی داناوە و داوای ناسنامە لە هاوڵاتیان دەکەن.
كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت: نزیکەی دوو هەفتەیە سوپای تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی گەڕان کردووە لە سنووری کانی ماسی و چیای مەتین، سەربازان بە چەکی قورسەوە دەگەڕێن و زاڵگە دادەنێن.
لهدهشڵێت لە دوێنێ دووشەممەوە، هێزەکانی تورکیا لە دووڕییانی گوندەکانی کانی بەلاڤێ و بێلیزانی گوندەکانی له‌سەر رێگای سەرەکی ناحیەکانی بامەڕنی و کانی ماسی كه سه‌ربه قه‌زای ئامێدین له سنوری پارێزگای دهۆك، زاڵگهكهیان داناوه.
هاوڵاتاییهكی دانیشتووی ناحیەی کانی ماسێ، كه قسه‌ی بۆ كه‌ناڵه‌كه كردوه، وتویه‌تی: " لەکاتی گەڕانەوەم بۆ ماڵ، لە زاڵگەکە بە زمانی تورکی داوای ناسنامەم لێ‌کرا، بەڵام من تێنەگەشتم، دواتر یەکێک لە سەربازەکان بە کوردی پێی وتم و منیش وتم پێم نییە و من لە ماڵی خۆمم، دواتر وتیان بڕۆ بەڵام با جارێکی دیکە ناسنامەت پێبێ."
PM:03:59:25/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 3076
جار خوێنراوهتهوه