لاهور شێخ جه‌نگی: نێچیرڤان بارزانی‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ قۆرخ كردووه‌


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ره‌وتی به‌ره‌ی گه‌ل رایگه‌یاند كه‌ نێچیرڤان بارزانی‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ قۆرخ كردووه‌، ده‌شڵێت: "من بم له‌ جیاتی نێچیرڤان بارزانی ده‌ست له‌ده‌سه‌ڵات ده‌كێشمه‌وه‌".


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2024 لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی ره‌وتی به‌ره‌ی گه‌ل له‌ شاری‌ رانیه‌وه‌ وه‌ڵامی‌ پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی‌ دایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان.

لاهور شێخ جه‌نگی له‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ ئایا كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، وتی‌: "ده‌بێت ئه‌و پرسیاره‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی‌ بكه‌ن كه‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ قۆرخ كردووه‌".

وتیشی‌: "خه‌ڵكی نائومێد بووه‌ و پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن بكرێت و گۆڕانكاری بكرێت، ئه‌مه‌ چواره‌م و پێنجه‌مین جاره‌ نێچیرڤان بارزانی‌ هه‌ڵبژاردن دواده‌خات".

سه‌رۆكی‌ ره‌وتی‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل ده‌ڵێت: "من بم له‌ جیاتی نێچیرڤان بارزانی ده‌ست له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌كێشمه‌وه‌، واز دێنم".

راشیگه‌یاند كه‌ نێچیرڤان بارزانی چوار جار رۆژی هه‌ڵبژاردنی دیاریكرد و پێیان ره‌فزكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ چی سه‌رۆكی هه‌رێمێكه‌".


PM:05:31:20/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 5100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت