وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
وێستگهنیوزـ
وەرگرتنی گەنم لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە و بۆ هەر تهنێک 850 هەزار دینار دەدرێتە جوتیاران، بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانیش دەڵێت: "چاوەڕوانین حکومەتی عیراق 20 ملیار دیناری دیکەمان بۆ بنێرێت بەمەبەستی بەردەوام بوون لە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم".
نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی رایگەیاند: "وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی هەرێم لەمڕۆوە 18ی حوزهیرانی 2024، لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم دەستیپێکردوهتەوەو پێشتر نزیکەی 45 هەزار تهن لە جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی وەرگیراوە، لەکاتێکدا 282 هەزار و 660 تهن وەک پشکی پارێزگای سلێمانی دیاریکراوە".
نهسیرین محهمهد، بۆ میدیای فهرمی یهكێتی وتی، "پێش جەژنی قوربان لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بڕی شهش ملیار دینار وەک پێشینەیەک بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم نێردرابوو، کەلەو بڕە سێ ملیاری بۆ پارێزگای سلێمانی و سێ ملیارەکەی دیکەش بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بوو، لەئێستاشدا کە وەرگرتنی گەنم دەستیپێکردوهتەوە چاوەڕوانین حکومەتی عیراق 20 ملیار دیناری دیکە وەک چەک بۆ جوتیارانی هەرێم بنێرێت".
حکومەتی عیراق بۆ کڕینەوەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێم و سەرجەم پارێزگاکانی تری عیراق پێویستە بڕی پێنج ترلیۆن و 950 ملیار دینار دابین بکات، لەبەرامبەردا بڕی حهوت ملیۆن تهن گەنم لە جوتیاران وەردەگرێت، لەهەرێم نزیکەی دوو ملیۆن تۆن گەنم بەرهەمهێنراوە بەڵام لەو بڕە 700 هەزار تهن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەردەگرێت و پێویستە ئەو بڕەی کەدەمێنێتەوە جوتیاران خۆیان لەناو بازاڕەکان ساغی بکەنەوە.
PM:12:39:18/06/2024
ئهم بابهته 840
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت