حكومه‌تی هه‌رێم پێنج كورد به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ئیتلاعات ده‌ستگیرده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر پێنج كه‌س به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری كۆماری ئیسلامی ئێران "ئیتلاعات" ده‌ستگیرده‌كات، ده‌ستگیركراوه‌كانیش ئه‌و تۆمه‌ته ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به‌رپرسانی ئێرانیش داوایان ده‌كه‌نه‌وه.
ده‌نگی ئه‌مریكا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه به "نزیك" له پێنج هاووڵاتی كوردی رۆژهه‌ڵات كه له هه‌ولێر سزادراون و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا ده‌می خۆیان له زیندانی چاكسازی هه‌ولێر دوریوه‌ته‌وه، وه‌سفی كرد، بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌و پێنج كه‌سه تۆمه‌تباركراون به ئه‌ندامێتیان له ئیتلاعاتی ئێران و سیخوڕیكردنیان بۆ ئه‌و وڵاته".
ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ئه‌و سزادراوه كوردانه له نێو چاكسازی مانیان له خواردن گرتووه و جگه له ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌یان كراوه و پێی سزادراون، گوایه "ئێران" داوایكردووه كه راده‌ست بكرێنه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، باسی له‌وه كرد كه "ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئاڕاسته‌ی ئه زیندانیانه كراون سیخوڕیكردنه، واته ئه‌ندامێتیان له ئیتلاعات و سیخوڕیكردنیان بۆ ئێران، یه‌كه‌م جاریش نییه ئه‌و زیندانیانه هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن، پێشتریش مانیان له‌خواردن گرتووه و ته‌نانه‌ت جارێكیان نزیك بوونه‌ته‌وه له مردن، له ئێستاشدا بۆ جاری دووهه‌م هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتۆته‌وه و ده‌می خۆیان دووریوه‌ته‌وه و نایانه‌وێت خواردن بخۆن، چونكه تۆمه‌ته‌كانیان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه".
وتیشی: "جگه له‌و پێنج تۆمه‌تباره كه‌سێكی تریش به ناوی سیروان حه‌مه ساڵح خه‌ڵكی پێنجوێنه، ماوه‌ی زیاتر له 8 ساڵه به هه‌مان تۆمه‌ت زیندانیكراوه و 2 ساڵی زیاتری ماوه تا ئازاد بكرێت، سیروانیش هاوشێوه‌ی گیراوه ئێرانییه‌كان تۆمه‌ته‌كه‌ی ڕه‌تده‌كاته‌وه".
ئیحسان عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاكسازیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌وه به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند كه "ئه‌و 5 كه‌سه له‌لای ئێمه‌ن له چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر، به پیێ ماده‌ی 156ی سیخوڕیكردن سزادراون، ئه‌وان داواكاریان له حكومه‌تی ئێران هه‌بوو كه بیانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وڵاتی خۆیان، رۆژی 23ی مانگی 5 ی 2024، كونسوڵی ئێران سه‌ردانی كردن تا ئه‌وانیش داوا به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ سه‌رووی خۆیان".
ماده‌ی 156 سزاكه‌ی به‌م شێوه‌یه كه له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان كاری پێده‌كرێت، هه‌ر كه‌سێك به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ببێت له كارێكدا تێوه‌گلی به مه‌به‌ستی زیانگه‌یاندن به ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ببێته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه به به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایی یاخود به‌نكردنی كاتی سزاده‌درێت.
ئیحسان عه‌بدولڕه‌حمان وتیشی: "هه‌ر كاتێك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، چۆنی به‌باشزانی ئێمه وه‌ك چاكسازی پێوه‌ی پاه‌ند ده‌بین، له ڕاده‌ستكردنیان یاخود مانه‌وه‌یان له چاكسازی، به‌ڵام ئێستا مانگرتنه‌كه‌یان شكاندووه و دۆخیان باشه و وه‌ك ته‌واوی زیندانكراوه‌كانی دیكه خزمه‌تگوزاریه‌كانییان بۆ به‌رده‌سته".
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یی گشتی چاكسازیه‌كان، له هه‌رێمی كوردستان شه‌ش چاكسازی تێدایه، له سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك، كه سیانیان گه‌ورانه و سیانه‌كه‌ی دیكه چاكسازی ژنان و منداڵانه. له‌م چاكسازیانه، 5190 كه‌س سزایان به‌سه‌ردا دراوه و له زینداندان، له‌و ژماره‌یه 1058 به ماده‌ی هۆشبه‌رن سزادراون.
AM:08:30:25/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت