نرخی نه‌وت و زێڕ گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات


وێستگه‌ نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له‌ بازاڕه‌كانی جیهان رووی‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ نرخی‌ زێڕ كه‌مێك نزمبووه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌‌ 25ی ئایاری 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 82 دۆلار و 12 سه‌نت، له‌ كاتێكدا دوێنێ‌ به‌ 81 دۆلار و 44 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 77 دۆلار و 72 سه‌نت له‌ كاتێكدا دوێنێ‌ به‌ 76 دۆلار و 90 سه‌نت فرۆشرا.

به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ نزمبووه‌وه‌ بۆ دوو هه‌زار و 334 دۆلار، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ‌ به‌ دوو هه‌زار و 336 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.


AM:08:01:25/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت