دوو تۆمه‌تباری رووداوی كوشتنی گه‌نجه‌كه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری رووداوی كوشتنی گه‌نجه‌كه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری نزیك زانكۆی جیهانی راگه‌یاند.
ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌ودا كه "له‌ڕێكه‌وتی 2024/5/7 له‌شه‌قامی 100 مه‌تری شاری هه‌ولێر نزیك زانكۆی جیهان ، هاوڵاتی (كارزان كه‌ریم مه‌غدید) له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه كوژرا".
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه، تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڵاتبون بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر و خۆیان حه‌شاردابوو".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له ئه‌نجامی به‌دواداچوون له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ناسنامه و شوێنی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستنیشانكران كه هه‌ڵاتبون بۆ سنوری بناری چیای قه‌ره‌چوغ".
روونیشیكرده‌وه كه "دواتر به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر توانیمان هه‌ردوو تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی به‌ناوه‌كانی (م.گ.م.) و (ه. گ.م.) ده‌ستگیربكه‌ین و ده‌ستیشمان گرت به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمۆبیله‌ی كه له‌دوای تاوانه‌كه پێی هه‌ڵاتبون".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه "هه‌روه‌ها به‌دواداچون به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری سێیه‌م".
بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە:
PM:08:18:09/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1472
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت