كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ ده‌ست پێده‌كات


وێستگه‌نیوزـ

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، بارانبارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ ده‌ست پێده‌كات و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌.


به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6ی ئایاری 2024، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمە باران هەندێ جار بۆ تاوە باران و بروسکەی ناوبەناو دەگۆرێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم.

ده‌شڵێت: "رێژەی دابارین لەناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی (پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە )هەرێم زیاتر دەبێت".

كه‌شناسی هه‌رێم روونیكردووه‌ته‌وه‌، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە یه‌ك بۆ سێ پله‌ بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ سێشەممە 7ی ئایاری 2024، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانى زوو تاوە بارانی مام ناوەند و هەورە تریشقە لە سنوورى باشووری پارێزگاى دهۆک سنوورى پارێزگاى هەولێر دەبێت، پاشان کاریگەری بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم درێژ دەبێتەوە، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت.

ده‌شڵێت: "پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەى یه‌ك بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 24

سلێمانی: 22

دهۆک: 22

زاخۆ: 23

هەڵەبجە: 23

کەرکوک: 28

سۆران: 24

حاجی ئۆمەران: 13

گەرمیان: 29


PM:12:16:06/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 3104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت