وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم: هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه حكومه‌تی فیدراڵه
وێستگهنیوزـ
هونه‌ر جه‌مال، وتەبێژى وەزارەتى دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، بۆ ناردنى مووچەى مانگى نیسان حکومەتى فیدراڵ دوو داواکارى هەبوە هه‌ردووكیان جێبه‌جێ كراون.
هونەر جەمال، به میدیای فه‌رمی گۆڕانی راگه‌یاند: وەڵامى نەگەیشتنى مووچەى مانگى نیسان-ى فەرمانبەرانى هەرێم لاى حکومەتى فیدراڵ و وەزارەتى دارایی عێراقە و ئەوەى لەسەر وەزارەتى دارایی هەرێم بوە ئەنجام دراوە.
وتىیشی: "بۆ ناردنى مووچەى مانگى نیسان حکومەتى فیدراڵ دوو داواکارى هەبوە، یەکێکیان ئامادەکاری لیستى مووچە و ئەوی دیکەیان میزانى مراجەعە، ئەوانە هەمووى نێردراوە و ئەوەى لەسەر هەرێمى کوردستان بوە جێبەجێ کراوە".
هونەر جەمال ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى روون و ئاشکرایە و بەپێی بڕیارەکە دەبێت مووچەى فەرمانبەرانى عێراق هاوشێوەى مووچەى فەرمانبەرانى تەواوى ناوچەکانى دیکەى عێراق بێت، بەڵام نازانن بۆچى بەردەوام کێشە بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم دروست دەکرێت.
AM:10:21:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت