سۆران عومهر: سودانی پێی وتین به بانكیكردنی مووچە له رێگهی تی بی ئای دهبێت
سۆران عومەر
وێستگهنیوزـ
سۆران عومهر، پهرلهمانتاری كۆمهڵی دادگهری له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق رایگهیاند، لەگەڵ سەرۆک وەزیران کۆبوونەتەوە و باسیان لە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کردووە و پێی وتون، بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران لەلایەن بانکی تی بی ئایەوە دەبێت.
سۆران عەمەر، لە لێدوانێکدا باسی لەوە کرد، "بانکی تی بی ئای نابێتە بەشێک لە هەژماری من و بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەو بانکە بەرپرسە لە بەباکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم".
باسی لەوەش کرد، سودانی پێی وتوون کاتێک داهاتی ناوخۆ رادەست کرا، بە لیست و تا کۆتایی بەبانکیکردنی مووچە، مووچەی مووچەخۆران دەنێرن.
سۆران عومەر بۆ ئێن ئاڕ تی، ئەوەشی خستە روو، حکومەتی ههرێم ناتوانێت کێشە بۆ بانکی تی بی ئای دروست بکات لە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران.
دوێنێ یەکشەممە 5ی ئایاری 2024، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەبانکیکردنی مووچەی هەرێم لەلایەن بانکی TBIەوە پەیوەندی بە هەژماری منەوە نییە و ئەو بانکە دەستی بە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بانکی TBI لەسەر بڕیاری دادگای فیدراڵی هەژماری بانکی بۆ 700 هەزار هەزار مووچەخۆری هەرێم دەکاتەوە.
AM:08:38:06/05/2024
ئهم بابهته 1808
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت