شیرین فوئاد مهعسوم: کورسی کۆتاکان بە رێژەیەکی کەم دەگەڕێتەوە
شیرین فوئاد مهعسوم
وێستگهنیوزـ
شیرین فوئاد مهعسوم، كادری پێشكهوتووی پارتی و كچی سهرۆك كۆماری پێشووتری عێراق رایگهیاند، كورسی كۆتاكان لە ژێر فشاری وڵاتانی تر لابران و بڕیاره به رێژهیهكی كهمتر بگهڕێتهوه.
شیرین فوئاد مەعسوم، کچی سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق و کادری پێشکەوتووی پارتی، وتی: بڕیارە کورسی کۆتاکان بە رێژەیەکی کەم بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق ژمارەی کورسی پەرلەمانی لە 111 کورسییەوە کەمکردەوە بۆ 100 کورسی.
شیرین فوئاد مەعسوم بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: کورسی کۆتاکان بە ڕێژەیەکی کەمتر دەگەڕێتەوە، لە کۆتاییدا پێکهاتەی تورکمان و مەسیحی و ئەوانەی تریش زەرەرمەندی یەکەم دەبن، کە هێزێکی ناوخۆیی ئەو بڕیارەی بۆ بەرژەوەندی حزبێکی ناوخۆی کوردستان داوە.
ئاماژەی بەوەکرد، گۆڕانکارییەکی وەها لە ژێر فشاری وڵاتانی تر ئەنجامدەدرێت کە لە ئاڕاستەی گۆڕانکارییەکان نیگەرانن.
باسی لهوهشكرد، وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا بە فەرمی و نافەرمی هۆشدارییان داوا بۆ کورسی کۆتای مەسیحییەکان، هەروەها تورکیاش ئەو پەیامەی لە بارەی تورکمانەکانەوە گەیاند.
لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق لە 21ی مانگی شوباتی ئەمساڵ، سەبارەت بە نەمانی کورسی کۆتاکان و گۆڕینی سیستەمی هەڵبژاردنی پەلەمانی کوردستان، رۆژی 3ی مانگی ئازار، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی سەرۆکایەتی تایبەتی دەرکرد بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و 10ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دیاریکرد.
پارتی دیموکراتی کوردستان رۆژی 18ی مانگی سێ بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بە نادەستوری ناوبردن و رایگەیاند، بە شداری هەڵبژاردنێک ناکەن کە بە نایاسایی بڕیاری لەبارەوە درابێت.
شیرین فواد مەعسوم، سەربارەت بە هەڵوێستی پارتی رایگەیاند، پارتی نە دەزانێت سازش چیە و نە دەشیکات بۆ هیچ حزب و لایەن و کەسێک، تاکە شت بیەوێت قوربانی بۆ بدات و رێککەوتنی لەگەڵ بکات مافی خەڵکە، بۆیە هەڵبژاردن بە بێ پارتی لەو کاتەی دیاریکراوە ئەنجام نادرێت.
AM:10:21:25/04/2024
ئهم بابهته 1556
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت