میترۆ: ره‌تكردنه‌وه‌ی راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تیی و نكوڵیكردن له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نین
وێستگه‌نیوز-
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له باره‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و راده‌ربڕین بكرێته بۆنه‌یه‌ك بۆ چاوخشانهوهیهكی ره‌خنه‌یی له دۆسییه‌ی مافی مرۆڤ، نه‌ك بۆنه‌یه‌ك بۆ نكوڵیكردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرتانه.
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئازادیی رۆژنامه‌نووسی، رێكخراوی ئاشتی و ئازادی له شاری هه‌ولێر پانێڵێكی بۆ بژار حه‌كیم جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامهنوووسان، ئاسۆ حاجی له فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رێكخست.
پانێله‌كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ته‌واو كردنی خولێك بۆ رۆژنامه‌نووسان، كه رێكخراوی ئاشتی و ئازادی، به پشتیوانی دارایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێی كردبوو.
پامێلا هاك، جێگری كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا، عبدوڵا خالید سه‌رۆكی بۆردی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی، ئازاد حه‌مه‌د ئه‌مین نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان وتاریان پێشكه‌ش كرد.
پامێلا هاك له وتاره‌كه‌یدا وتی: "رۆژنامهنوسوان و راگه‌یاندنكاران به‌شێكی گرنگی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسین. ئه‌مڕۆ، به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ئازادی راگه‌یاندنه‌وه و هه‌روه‌ها به به‌رده‌وامی ڕێز له بوێری رۆژنامه‌نووسان ده‌گرین و پشتیوانی له مافی پراكتیزه‌كردنی پیشه‌كه‌یان ده‌كه‌ین و هاوشانیان ده‌وه‌ستین بۆ ئازادی راگه‌یاندن".
له پانێله‌كه‌دا رێكخه‌ری سه‌نته‌ری سه‌نته‌ری میترۆ باسی له‌وه‌كرد كه ده‌وڵه‌تانی دونیا رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كه‌نه ده‌رفه‌ت بۆ شانازی به ده‌ستكه‌وته‌كانیان هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنیش بۆ هه‌ڵه‌كانیان له‌م بواره‌دا، داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له باره‌ری ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری راده‌ربڕین بكرێته بۆنه‌یه‌ك بۆ چاوخشانهوهیهكی ره‌خنه‌یی له دۆسییه‌ی مافی مرۆڤ، نه‌ك بۆنه‌یه‌ك بۆ نكوڵیكردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرتانه.
هه‌روه‌ها چه‌ند داخوازییه‌كی خسته روو وه‌ك هه‌نگاوێك كه به باشتركردنی ژینگه‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری به ئازادكردنی رۆژنامه‌نوسه حوكمدراوهكان، كۆتایی هێنان به دیارده‌ی ده‌ربازبوون له سزا، جێبه‌جێكردنی یاساكانی رۆژنامه‌گه‌ری و زانیاری ده‌ستپێده‌كه‌ن.
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌و زانست و رۆشنبیری (یۆنسكۆ) ئه‌مساڵ به دروشمی " رۆژنامه‌گه‌ری له پێناو هه‌ساره‌دا: رۆژنامه‌گه‌ری له روبه‌روو بونه‌وه‌ی قه‌یرانی ژینگه‌ییدا" یادی ئه‌م رۆژه‌ی كرده‌وه، جه‌ختی له رۆڵی میدیا كرده‌وه له بڵاوكردنه‌وه زانیاری و گه‌یاندنی به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه، به ئامانجی هۆشیاری زیاتر بۆ تاكه‌كان، ئاڵانگارییهكانیشی خسته‌ڕوو له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ی هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه و گوتاری رقوكینه و ئاشكراكردنی نهێنی كه‌سی.
PM:02:44:04/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت